ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ ٣ شار دژی گۆشه‌گیری چالاكییان ئه‌نجامدرا

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ڕایگه‌یاند، له‌ ٣ شار دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكییان ئه‌نجام داوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نرداوێكدا، ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر بڵاویكرده‌وه‌، له‌ شاره‌كانی ئیسته‌نبۆل، گه‌ڤه‌ر و كۆنیا دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكییان ئه‌نجام داوه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌باره‌ی چالاكییه‌كان ئه‌م زانیارییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:

ڕۆژی ١٤ی ته‌مووز، له‌ ناوچه‌ی ته‌قسیمی ئیسته‌نبوڵ، یه‌كینه‌كانمان شوێنپێی ئه‌شكه‌نجه‌كار و پاسه‌وانێكی فاشیست به‌ ناوی عه‌لی كارتاڵ-یان گرتووه‌، كه‌ له‌ زیندانی ژنانی گه‌بزه‌ ئه‌ركداره‌. هێزه‌كانمان چاودێریان كرد. ئه‌و پاسه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ژنێك چوو بۆ ناوچه‌ی ته‌قسیمی ئیسته‌نبوڵ. دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ نێو هۆتێلێكی ته‌قسیم، یه‌كینه‌كه‌مان كه‌ بڕیار بوو چالاكییه‌ ئه‌نجام بدات كه‌وته‌ جوڵه‌ و چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ عه‌لی كارتاڵ و ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو به‌سه‌ختی بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه‌ یه‌كینه‌كه‌مان به‌ سه‌لامه‌تی گۆڕه‌پانه‌كه‌ی جێهێشت.

ڕۆژی ١٤ی ته‌مووز، له‌ سێ شوێنی جیاجیای شاری گه‌ڤه‌ر چالاكی هاوكات ئه‌نجامدرا. له‌ گه‌ڕه‌كی ئۆرمان، له‌ سێ لاوه‌ به‌ ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، له‌ ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیسه‌كان درا.

له‌ گه‌ڕه‌كی قشڵه‌، یه‌كینه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له‌ ئۆتۆمبێلی پۆلیس كرد و بۆمان ڕوونبووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ پۆلیسێك بریندار بووه‌. هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڕه‌كی جمهوریت ئۆتۆمبێلی سه‌رۆك جه‌رده‌وانێكیان به‌ناوی (م.هـ) سوتان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌جۆرێكی لێهاتووه‌، كه‌ ناتوانرێت به‌كار بهێنرێت.

له‌ ١٥ی ته‌مووزدا ، له‌ ناوچه‌ی ئه‌میرغازی كۆنیا، یه‌كینه‌كانمان به‌ ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، له‌ پێشانگای ئۆتۆمبێلی ده‌رون ئوڵگه‌نیان دا و دواتر ئه‌و پێشه‌نگایه‌، كه‌ ٢٠ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های تێدا بووه‌، سوتێندرا. خاوه‌نی پێشانگاكه‌ ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی گشتی نه‌وه‌كانی عوسمانیه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمرالی هه‌بێت، چالاكییه‌كنمان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ژ.ن