ژنانی تۆڵەسێن لە ئیستەنبوڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەکەنە ئامانج

دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕایدەگەیەنن لە ئیستەنبوڵ بازرگانی مادەی هۆشبەریان کردۆتە ئامانج و بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردۆتە سەر کۆگاکانیان.

دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویان کردەوە: " لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ ی تەمموز، لە ئیستەنبوڵ_ئەسینیورت، یەکینەکانمان بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر کۆگایەکی بازرگانانی مادەی هۆشبەر کە لەوێدا کاری قێزەونیان ئەنجام دەدا".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک نایەوێت ڕێگری بکات لەم کارە قێزەونانەی وەک بازرگانی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی کە پاشەڕۆژی گەنجەکانمان بەرەو ڕێگەی تاریک دەبات، بەڵکو بەپێچەوانەوە، ڕێگە بە بەردەوامبوون و تەشەنەکردنی زیاتری دەدات. ئێمە دەزانین ئەوان پێشتر بە گوتنی "دووربکەونەوە لە ڕێکخستنی سیاسی" مادەی هۆشبەریان دەدایە گەنجان. ئێستە وازیان لەم گەمە بچوکانە هێناوە. بەڵکو بە گەمەی مەزنترەوە گەنجان بەرەو ئەم زۆنگاوە ڕادەکێشن. نابێت هاوڕێ گەنجەکانمان تێکەڵی ئەم گەمانە ببن، دەبێت زیاتر خۆمان ڕێکبخەین و پێکەوە تێکۆشان بکەین".