ژنانی تۆڵەسێنەر لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا
دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کارە نامرۆڤایەتییەکان بەرامبەر زیندانیانی سیاسی، دەسپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر، لە چەند شارێک چالاکیان ئەنجامدا.
دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کارە نامرۆڤایەتییەکان بەرامبەر زیندانیانی سیاسی، دەسپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر، لە چەند شارێک چالاکیان ئەنجامدا.
دەسپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر ڕایگەیاند، دژی گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کارە نامرۆڤایەتییەکان بەرامبەر زیندانیانی سیاسی، لە مێرسین و بالیکەسیر و ئیستەنبوڵ سێ ئۆتۆمبیلی بەکرێگیراوانی داگیرکەری فاشیستیان سوتاندووە، هەروەها بە چەکی تاکەکەسی و بۆمب هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: "لە ٢٢ ی تەمموز لە چالاکییەکدا لە شارۆچکەی بایلیکدوزو لە ئیستەنبوڵ، بە چەکی تاکەکەسی و بۆمبی دەستکرد هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبیلی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی فاشیست، بەهۆیەوە زیانی گەورە بە ئۆتۆمبیلەکە کەوت و پۆلیسێک برینداربوو.
لە ٢٠ ی تەمموز، ئۆتۆمبیلی ئەندامی لقی گەنجانی سەر بە ئاکەپە لە شارۆچکەی مانیاس لە شاری بالیکەسیر سوتێنرا.
لە ١٩ ی تەمموز، لە شارۆچکەی ئاناموری سەر بە مێرسین، دوو ئۆتۆمبیلی فاشیستەکان سوتێنرا".