ژنانی تۆڵەسێنەر پۆلیسێکیان بریندار کرد، چوار کەشتی گرانبەھایان سوتاند

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر، لە شاری ئیستەنبوڵ ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بریندار بوو. ھاوکات لە مێرسین و بالیکەسیریش لە چالاکییەکدا، چوار کەشتی گەشتیاری گرانبەھایان سووتاند.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئیستەنبوڵ، مێرسین و بالکەسیر چالاکییان ئەنجامداوە.

لەبارەی چالاکیەکانیش ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:

"لە ئیستەنبوڵ-چاتالجا ٤ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٢٥، یەکینەکانمان بە چەکی سوک و تەقەمەنی دەستکرد لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورکی فاشیست چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بە فیشەک بریندار بوو.

٥ی ئاب لە مێرسین-ئانامور، یەکینەیەکمان ئاگریان لە بارھەڵگرێکی ترانزێتی فاشیستان بەردا و سووتاندیان.

٣ی ئاب لە بالیکەسیر-باندرمای یەکینەکانمان گورزی قورسیان لە کەرتی گەشتیاری فاشیست وەشاند و لە ئەنجامدا ٤ کەشتی گەشتیاری گرانبەھا سووتێنران.

ژ.ن