زەکی ئایدن کۆچی دوایی کرد
بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەی شەرناخ زەکی ئایدن کە لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەر دەکرا، کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەی شەرناخ زەکی ئایدن کە لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەر دەکرا، کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ـی شەرناخ زەکی ئایدن (٤٣ ساڵ)، لەو نەخۆشخانەیەی کە تێیدا چارەسەردەکرا، کۆچی دوایی کرد. ئایدن لە ساڵی ٢٠١٦ لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخستن" زیندانی کرا، لە زیندانی جۆری Tـی شەرناخ تووشی شێرپەنجەی گەدە بوو، ساڵێک لە زیندان مایەوە و ئازادکرا، لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت. ئایدن ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی حکومیی شەرناخ، کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ئایدن لەلایەن بنەماڵەکەی و هەڤاڵ و دۆستانییەوە وەرگیرا و لە گۆڕستانی شەرناخ بەخاک سپێردرا.
پێش ئەوەی تووشی شێرپەنجە ببێت، ئایدن بەشێوەیەکی چالاک لەنێو ڕیزەکانی هەدەپە و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) خەباتی کرد.