زیندانییەکی مانگرتوو: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دەکەین

یەکێک لەو زیندانیانەی مانیان لە خواردن گرتووە، تاڵب یاکشیر، گوتی: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، مانمان لە خواردن گرتووە".

تاڵب یاکشیر، لە زیندانی تیپی T مەنمەنە مانی لە خواردن گرتووە، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کردووە، ڕایگەیاند تا بەدیهاتنی داواکارییەکانیان درێژە بە چالاکی دەدەن.

پەیامی یاکشیر بەم جۆرەیە:

""لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد مانمان لە خواردن گرتووە، ماوەی ٤ ڕۆژە چالاکییەکەمان بەردەوامە. ئێستە مانگرتنەکەمان بە نۆرەیە. هێشتا ڕوون نییە کە چۆن بەردەوام دەبێت. ئێمەی مانگرتوو زۆر باشین. مۆڕاڵ و جۆشوخرۆشمان زۆر بەرزە. تاوەکو بە ڕۆحی ئازادییەوە هێز بدەینە بەر خۆمان هێندەی تر لە ئازادی نزیک دەبینەوە. هەڵپەڕکێی ئازادی لە چیا، ڕۆح دەکات بە بەری ئێمەدا. هەردەم بە باشی و هەڵپەڕکێ و جۆشوخرۆشەوە بمێنن".