ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
شەقامی عیراقی توڕەیە و داوای سزادانی بکوژانی هیشام هاشمی دەکەن
دوای دادگای نەکردن و دیارنەمانی بکوژی هیشام هاشمی شەقامی عێراقی توڕەیە عیراقییەکان بەدروشمی 'کوا بکوژانی هاشمی' و شوێنی دیارنیە لە زیندان' داوای سزادانی بکوژانی هاشمی دەکەن. -
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بەسەردانێکی نهێنی گەیشتە عێراق
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەسەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە عێراق. -
دەستەی دەستپاکی عێراق: "بەڕیوبەرایەتییەکانی پەروەردە گەندەڵترینن"
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەینێت کە: "بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە لە وڵاتەکەدا، لە بەرتیل وەرگرتن گەلندەلترین بەڕیوبەرایەتین بەراورد بە بەڕێوبەرایەتییە جیاوازەکانی عێراق". -
لێبووردنی نێودهوڵهتی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە خراپی دۆخی مافی مرۆڤ و پێشەڵکارییەکان لەعێراق بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودهوڵهتی: دەسەڵاتدارانی عێراق نەیانتوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی و کوشتنی خۆپیشاندەران بڵاو بکەنەوە. -
لە کابول هێرشی خۆکوژی
لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لە نزیک وەزارەتی دەرەوە هێرش ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا لانیەکم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە عێراق یاسای نوێی هەڵبژاردن خزمەت بە حزبە گەورەکان دەکات
پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی هەموارکردەوە و گەڕایەوە بۆ ئەو یاسایەی پێش خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ کاری پێدەکرا و یاسا پەسەندکراوەکەش لە خزمەت حزبە گەورەکاندایە و ئەمەش جێگەی نیگەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانە. -
راگەیەندراوێکی هاوبەش لە ژنە زیندانیکراوەکانی ئێرانەوە
شەش زیندانی ژن کە لە زیندانەکانی ئێراندا ئازادکران رایانگەیاند، " ئازادی راستەقینە لەکاتێکدا ئاشکرا دەبێت کە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن." -
كۊببییەیۊ چوارقۊڵیی بەینوو ڕووسیای، ئێرانی، توركیای و سووریای دما وزیا
سەرچەمێوە جە وەزارەتوو جبەروو توركیایۊ ئەرەیاوناش، حەرچندە قەرار بۍ ئارۊ یاگەگێرا و وەزیروو جبەروو حەر چوار وڵاتا ڕووسیای، ئێرانی، توركیای و سووریای كوۍ باوە، وەلێم ئا كۊبییەیۊ چوارقۊڵییە بە هۊكارێوە تەكنیكی پەی وەختێوە نادیاری دما وزیا. -
لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
مەراسیمی چوارشەممە سووری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایەتی دژی دەسەڵات و پەیامی درێژەدان بە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی راگەیەندرا. -
لە بەغدا چوار چەتەی داعش کوژران
لە بەغدا لە میانی ئۆپراسیۆنێکی سوپای عێراقدا ٤ چەتەی داعش کوژران. -
لە ئێران لێخشبوون بۆ ٢٢ هەزار خۆپیشاندەر دەرچووە
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا لێخۆشبوونی گشتیی لە ئێران راگەیەندرابوو، ئاشکرا کرا کە ٢٢ هەزار چالاکوان و خۆپیشاندەر کە بە هۆی بەشداری لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی دەستگیرکرابوون، بەر ئەو لێخۆشبوونە کەوتوون. -
لە ئۆپڕاسێۆنەکەی دیالە نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیران
لە سێ-یەم رۆژی ئۆراسیؤنی دژە تیرۆر و هەوڵگری عێراق بۆ سەپاندنی یاسا لە پارێزگای دیالە، نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکران. -
هێرش بە گازی ژەهراوی لە ئێران بەردەوامە
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێرش بە گازی ژەهراوی بۆ سەر خوێندنگەکانی کچان کە چوار مانگە دەستیپێکردووە، بەردەوامە. -
عێراق دەیەوێت ٥ ملیۆن نەمام بچێنێت
سەرۆکوەزیری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رووبەرووبوونەوەی بە بیابانبوونی خاکی عێراق، لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق دەست بە کەمپەینی چاندنی ٥ ملیۆن نەمام دەکەن. -
دژە تیرۆری عێراق: لە باکوری ئەنبار ٢٢ چەتەی داعش کوژران
سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكدا لەپارێزگای ئەنبار ٢٢ چەتەی داعش كوژران، ئاماژەی بەوەدا كە لە نێو كوژراوەكاندا سەركردە دیارەی چەتەكانی داعش هەیە. -
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا: دوو کەس کوژران
ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوریا. بەگوێرەی زانیاریەکان دوو کەس کوژراون کە لایەنگری ئێرانن. -
"لەماوەی کەمتر لە ٧٠ رۆژدا داعش ١٤٥ کەسی لە سوریا کوشتووە"
چەتەکانی داعش لە ماوەی کەمتر لە ٧٠ ڕۆژدا ٣٨ کردەوەی تیرۆریستییان لە دەشتاییەکانی سوریا ئەنجام داوە، کە بوونەتە هۆی کوژرانی ١٤٥ کەس. -
لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق: بوونی هێزەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەرییە
ئەندامی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، عەلی بەنداوی رایگەیاند بوونی هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی عێراق داگیرکەرییە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و دەبێت دەربکرێن. -
پەیوەندیی دیپلۆماسی ئێران و سعودیە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە. -
بەهۆی تەقینەوەیەک لە دێرەزور چوار کەس کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دێرەزور ٤ کەس کوژران و ٨ کەسیش برینداربوون. -
لە هێرشێکی داعش لە دیالە پێنج کەس کوژران
لە گوندێکی پاڕێزگای دیالەی عێراق، چەتەکانی داعش لە رێگەی بۆمبەوە هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٥ کەس کوژران. -
ئاماری ئۆپراسێۆنەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە مانگی شوبات ڕاگەیاندرا
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا سەبارەت بە ئۆپراسێۆنەکانی دژی داعش بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە عێراقییەکان لەو دوو ووڵاتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاوی رووباری فرات هەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر ژیانی ملیۆنان کەس
ئاوی رووباری فرات بە هۆی سیاسەتی قڕکەرانەی دەوڵەتی تورکەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمبووەتەوە. ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ملیۆنان کەس لە ناوچەکە. -
داعش لە نزیک خانەقین هێرسی ئەنجامدا: کەسێک کوژرا
چەتەکانی داعش لە خانەقین هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەرەتەپە. لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا. لە بەغداش ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران. -
لە باکوری بەغدا ٥ چەتەی داعش کوژراون
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویكردەوە، لەهێرشێكی ئاسمانی هێزەكانیان لەباكوری پارێزگای بەغدا پێنج چەتەی داعش كوژران، هەروەها ئۆپراسیۆنەكانی ڕاوەدوونان و لەناو بردنی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش بەردەوامە.