چەتەکانی داعش لە دیالە و خانەقین دەستیان بە هێرش کردووەتەوە
چەتەکانی داعش لە خانەقین و جەلەولای سەر بە پارێزگای دیالەی عێراق هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی. لە هێرشەکەدا ٤ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.
چەتەکانی داعش لە خانەقین و جەلەولای سەر بە پارێزگای دیالەی عێراق هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی. لە هێرشەکەدا ٤ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.
لەمدواییانەدا لە کەرکوک، خورماتوو، دیالە، خانەقین ، جەلەولا و گەرمیان کە دەکەونە نیوان عێراق و باشووری کوردستان و بە ناوچە ناکۆکیلەسەرەکان دەزانرێن، جموجوڵی داعش زیادیکردووە.
چەتەکانی داعش لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ژمارەیەک ناوچە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی.
چەند ڕۆژ بەرلەئێستا داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی گوندی کوڵەجۆی ناوچەی کفری گەرمیان. شەوی یەکشەمەش لە خانەقین و جەلەولا هێرش کرایە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی.
لە هەرێمی نەوتخانەی باشووری خانەقین، ٤ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون. لەهەمان کاتژمێردا لە جەلەولاش هێرشێک ئەنجامدرا.
ف.ق