به‌سێ ئه‌رزنجان، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات سه‌رنجی خسته سه‌ر ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر.
ئهرنجان ڕایگه‌یاند، چالاكییه‌كانی ٨ی مارس له ده‌وری به‌رخۆدانی عه‌فرین ساز ده‌كرێن.
«شۆڕشی مێژوویی عه‌فرین به ڕه‌نگی ژن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوای گه‌ل بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌می كۆنفیدڕاڵیی دێموكراتی كه له عه‌فرین هاتۆته ئاراوه، مۆدێلێكی ژنانه. هه‌ر وه‌ك چۆن ژنان هه‌موو ساڵێك له دژی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌ڕژێنه مه‌یدانه‌كان و خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ به هه‌مان جۆش و به گیانی به‌رخۆدانی عه‌فرین پێشوازی له ٨ی مارس ده‌كرێت.»
به‌سێ ئه‌رزنجان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ژن له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له عه‌فرین ژیانێكی نوێ بنیاتنراوه و به ڕه‌نجی ژنی كورد و ژنانی جیهان مۆدێلێكی ئه‌لته‌رناتیڤ ئافرێندراوه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو ژنان خاوه‌نداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن.
«به‌رخۆدان هێز له ژن وه‌رده‌گرێت»
ئه‌رزنجان وه‌بیری هێنایه‌وه كه بزووتنه فێمێنیستییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی ژنانی چه‌پ - سۆسیالیست له جیهاندا خاوه‌نداری له به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
«به پێشه‌نگی ژنان و له‌سه‌ر هێڵی ئازادیی ژن، به گیانی هاوڕێ ئا‌ڤێستا خابوور و بارین كۆبانێ له عه‌فرین به‌رخۆدان هه‌یه. به‌رخۆدانی عه‌فرین میراتی شۆڕشهجیهانییهكان كه پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌رپابوون، به‌بنه‌ما ده‌گرێت. هێزی خۆی له هه‌موو ژنانی جیهان وه‌رده‌گرێت. له چوارچێوه‌ی پارادایمی نه‌ته‌وه‌ی دێمۆكراتیدا، له عه‌فرین پڕۆژه‌ی ژینگه‌پارێزانه، ژیانی هاوبه‌شی گه‌لان و مۆدێلی ژیانی ئازاد دێته ئاراوه. له‌م كاته‌دا ده‌بێ هه‌موو چالاكییه‌كانی ٨ی مارس له ده‌وری به‌رخۆدانی عه‌فرین ساز بكرێن.»
«هێڵی بنه‌ڕه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادیی ژنه»
به‌سێ ئه‌رزنجان، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه په‌یامێكی ئاراسته‌ی ژنان كرد.
«به سڵاوكردنه‌وه پیرۆزبایی ٨ی مارس له هێزه‌كانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده ده‌كه‌م. سڵاو له هه‌موو ئه‌و هێزه دێمۆكراتیانه ده‌كه‌م كه دژی فاشیزم شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له ئیمڕاڵیی ڕاستیی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌یه كه خۆڕاده‌گرێت. هێڵی بنه‌ڕه‌تیی ڕاستیی ڕێبه‌رایه‌تی ئازادیی ژنه. ئافراندنی ئه‌و هێڵه، به مانای بنیاتنانی ژیان دێت. پیرۆزبایی ٨ی مارس له ئافرێنه‌ری ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ژنان ده‌كه‌م. درووشمی [ئێمه سیسته‌می ئیمڕاڵی پارچه ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ژین] كه له كۆنگره‌ی گشتیی كه‌ژه‌كه چه‌سپا، ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی ٨ی مارسی ئه‌مساڵ ده‌بێت. ئێمه چه‌نده تێكۆشان، خۆڕێكخستن و خۆپاراستنی خۆمان به‌هێز بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانین ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكه‌ین.»
s.m