زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه، ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ له ناوه‌ندی شاری دێرسم به‌و چالاكییه‌كه‌ی كردی، ئاگری فتیله‌ی سه‌رده‌مێكی نوێی داگیرساند. ناوی زیلان له كوردستان بڵاوبوویه‌وه، هه‌زاران كچ كه هاتوونه‌ته دونیا ئه‌و ناوه‌یان لێ نراوه. له‌و تابوورانهی كه به ناوی ئه‌وه‌وه كراونه‌ته‌وه بگرن تا ده‌گاته ئه‌وانه‌ی كه دێنه نێو ڕیزه‌كانه‌وه، له زۆر ئه‌كادێمیا ده‌یان هه‌زار كه‌س ناویان زیلانه و پیرۆزیی «خوداوه‌ند»ی ده‌خه‌نه‌پاڵ.
هه‌زاران زیلان ده‌ژین
گه‌ریلای یه‌ژا ستار زیلان ئایدن كه له ساڵی ٢٠١٤-ه‌وه له‌نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه دایه گوتی، ناوی زیلان بۆ ئه‌و و بنه‌ماڵه‌كه‌ی پیرۆزه. زیلان ئایدن ده‌ڵێت، به‌ر له‌وه‌ی بچێته نێو ڕیزی په‌كه‌كه ناوی زیلانی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیستووه و هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك چووه‌ته ڕیزی په‌كه‌كه ئه‌و ناوه‌ی له خۆی ناوه.
«ئێستا هه‌زاران زیلان ده‌ژین، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی زیلان و چالاكییه‌كه‌ی گه‌وره ببێت، ئه‌و ناوه‌م له خۆم نا. زیلان پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ره‌تاوه پووچه‌ڵ كرده‌وه. له‌و كاته‌وه‌ی كه به‌شداری ڕیزه‌كان بووم، ئه‌و شته‌ی تا به‌رزترین ئاست ڕامده‌كێشێت چالاكییه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ زیلان و هێڵی ئه‌وه. من به كه‌سایه‌تیی خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ به یادی ئه‌و بژیم. ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ی من له چیاكان و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌زاران ژن به‌و ڕێگه‌یه‌دا ده‌ڕۆن كه هه‌ڤاڵ زیلان كردوویه‌تییه‌وه و تێده‌كۆشن. ئه‌مه بۆ ئێمه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه.»
له‌سه‌ر شوێنپێی به‌سێ و زه‌ریفه-كان بوو
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ڕۆژكهن كۆچه‌ر گوتی، زیلان له‌سه‌ر شوێنپێی به‌سێ و زه‌ریفه-كانه كه له ڕاپه‌ڕینه‌كانی كۆچگری و دێرسم بوونه سمبول.
«به شوێنپێی ئه‌واندا ده‌ڕۆیشت. ئه‌مڕۆ هه‌زاران زیلان له‌سه‌ر شوێنپێی هه‌ڤاڵ زیلان ده‌ڕۆن و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه به‌م ڕێگه‌یه‌دا بڕۆین. هه‌تا كۆتایی ژیانیش باشترین نموونه‌ی ڕاپه‌ڕیوی زیلان ده‌بێت. ئه‌و ژنێكی كورد بوو و ژیانی خۆی به تێكۆشانێكی به‌هادار به‌سه‌ربرد. زۆر واتاداره كه گوته‌ی [من ده‌خوازم ببمه خاوه‌نی ژیانێكی واتادار]ی بۆ ئێمه كردووه‌ته ڕێپیشانده‌ر و مرۆڤ هێزی لێ وه‌رده‌گرێت. له چالاكییه‌كه‌ی ئه‌ودا ته‌نیا كوشتنی دوژمن و هه‌ستی هاوشێوه نین.»
ڕۆژی چالاكییه‌كه چوونه ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه
گه‌ریلای هه‌په‌گه ئارمانج ساروگه، ٣٠ی حوزه‌یران بۆ یادكردنه‌وه‌ی زیلان له‌گه‌ڵ گرووپێك هه‌ڤاڵی خۆی چووه‌ته ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. ساروگه ده‌ڵێت: «به‌ر له‌وه‌ی كه به‌شداری نێو ڕیزه‌كانی پارتی ببم، من ناوی زیلانم بیستبوو و زۆر كاریگه‌ری له من كردبوو. له‌سه‌ر ئه‌مه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵی خۆمان له ئیسته‌نبووڵ ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یران هاتینه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. له‌پێناو ئه‌وه‌ی ببینه میلیتانی شایه‌نی ڕێبه‌رایه‌تی، ویستمان ڕۆژێكی وه‌ها واتادار تاجدار بكه‌ین.»
ڕێگه‌ی نه‌مری كرده‌وه
گه‌ریلای هه‌په‌گه عاكیف یڵماز كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه گوتی، زیلان به چالاكییه‌كه‌ی خۆی گرینگ‌ترین ڕێگه‌ی نه‌مری كردووه‌ته‌وه.
«بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێزی ژن له چوارچێوه‌ی زایه‌ندپارێزی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بینن، چالاكیی شه‌هید زیلان گه‌وره‌ترین وه‌ڵامه. مرۆڤ ده‌رباره‌ی هه‌ڤاڵ زیلان ده‌توانێت بڵێت كه هه‌م له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له بواری كاری پارته‌كه‌ماندا سمبولێكی گه‌وره‌یه. ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ی خوداوه‌ندێك ده‌رده‌كه‌وێت. چالاكییه‌كه‌ی ئه‌و و هێڵی تێكۆشانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆ بووه‌ته هێڵێك. ته‌واوكردنی ئیدیاڵهكانی ئه‌و كه به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه، ئه‌ركی ئێمه‌یه.»
فه‌رمانداری نه‌مری ئێمه‌یه
گه‌ریلای هه‌په‌گه شۆڕش گابار گوتی هه‌رچه‌نده ٢٢ ساڵ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام زیلان له‌نێو فه‌رمانداره نه‌مره‌كان دایه.
«نه‌ك ته‌نیا هه‌موو ساڵێك، پێویسته هه‌موو ساتێك مرۆڤ یادی بكاته‌وه، پێویسته مرۆڤ به هێڵی ئه‌ودا بڕوات و پێشكه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و گه‌ل بپارێزێت خۆی فیدا كرد. واتای ئه‌م قسه‌یه هێشتاش به‌رده‌وامه؛ [خۆزگه له گیانم واوه‌تر شتێك هه‌بوویا بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌خشم]. له تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌دا گرینگه كه هێڵی زیلان بووه‌ته هێڵی ژن و بۆ دوژمنی كورد بووه‌ته پراكتیكێك كه زۆر لێی بترسن. به هێڵی فیدایی كه زیلان خستوویه‌تییه پێش، ئێمه هاتینه ڕیزه‌كانه‌وه. گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یادی ئه‌و گه‌وره بكه‌ین.»
s.m