«ئێمه‌ به‌ ئاگری نه‌ورۆز به‌رخۆدانی عه‌فرین گه‌شتر ده‌كه‌ین»

گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنانی ئازاد - یه‌ژاستار ده‌ڵێن: به‌ ئاگری نه‌ورۆز به‌رخۆدانی عه‌فرین گه‌شتر ده‌كه‌ین.

ئه‌مساڵ به‌رخۆدانی عه‌فرین مۆری خۆی له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز دا و به‌رخۆدانی مێژوویی له‌ دژی داگیركاریی توركیا به‌رده‌وامه‌. گه‌لی كوردیش ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ دژی فاشیزم ده‌كاته‌وه‌.

گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌كه‌نه‌ دیاری بۆ گه‌ل و به‌رخۆدێرانی عه‌فرین. ژنه‌گه‌ریلاكان، جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌لی عه‌فرین پیرۆز ده‌كه‌ن.

گه‌ریلای یه‌ژاستار نه‌ورۆز وتی: له‌نێو ڕیزه‌كانی ئازادی به‌ جۆشوخرۆشه‌وه‌ پێشوازی له‌ نه‌ورۆز ده‌كه‌ین. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئاگری ده‌ستپێكی نه‌ورۆز له‌ دژی فاشیزم، له‌ زینداندا له‌ لایه‌ن مه‌زڵووم دۆغان داگیرسێنرا.

«ئه‌و ئاگره‌ی له‌ زیندانه‌كان هه‌ڵكرا، ئه‌مڕۆ له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان به‌گوڕتر ده‌بێت. گه‌لی ئێمه‌ی قاره‌مان له‌ عه‌فرین، له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌ بووه‌ به‌ یه‌ك. گه‌لی عه‌فرین به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ژیانێكی نوێ ده‌ئافرێنێت و به‌ پێشه‌نگیی ژنان خۆڕاده‌گرێت.»

نه‌فه‌ل كاتۆ گه‌ریلایه‌كی دیكه‌ی یه‌ژاستاره‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، نه‌ورۆز ڕاپه‌ڕینه‌ له‌ به‌رانبه‌ر مێتینگه‌ری و فاشیزم. وتیشی: به‌ جۆشی نه‌ورۆز پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ دژی مێتینگه‌ری ببینه‌ یه‌ك و ساڵی ٢٠١٨ بكه‌ینه‌ ساڵی ئازادیی ئۆجالان و گه‌لان.

گه‌ریلای یه‌ژا-ستار ئارژین به‌ ڕۆحی تێكۆشانی بارین كۆبانێ و ئاڤێستا خابوور جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ گه‌لی عه‌فرین پیرۆز كرد و وتی: ئێستا له‌ هه‌موو كات زیاتر نزیكین له‌ ئازادی و به‌ ئاگری نه‌ورۆز به‌رخۆدانی عه‌فرین گه‌شتر ده‌كه‌ین.

s.m