بە ڕازاندنەوەی «گوندی ژنوار» پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەن
ئەندامانی کۆنگرەی ستار، لە ناوچەی دربێسیی سهر به كانتۆنی حهسهكه بە ڕازاندنەوەی «گوندی ژنوار»، پێشوازی له ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان دهكهن.

چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان. بەو بۆنەیەوە لە تەواوی جیهان، ژنان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پێشوازی ئەو ڕۆژە. لە کوردستانیش ٨ی مارس بووه به ڕۆژی هاواری ژنان بۆ ئازادی. لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دوای دەستپێکردنی شۆڕش، ئیدی ژنان بەشدارن لە هەموو بوارهكانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، سەربازی و کولتووری.
لەو چوارچێوەیەدا ژنانی ناوچەی دربێسی لە کانتۆنی حەسەکەی سهر به ههرێمی جزیر، گوندێک بۆ خۆیان بنیات دهنێن. ناوی گوندهكه «ژنوار»ه واته واری ژن. بەشی هەرە زۆری «گوندی ژنوار» بنیاتنراوه و هەموو کار و خەباتەکانی ئەو گوندە بەدەستی ژنان ئەنجام دەدرێت.
ژنانی کۆنگرەی ستار، بەبۆنەی ٨ی مارس، دەستیان کرد بە ڕازاندنەوەی «گوندی ژنوار». گوندهكهیان به وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وێنەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ئاڵا و هێمای تایبەت بە ژنان ڕازاندهوه.
کەلسووم عوسمان و بەدیعە عەرەبۆ، ئەندامانی کۆنگرەی ستار، ڕۆژی ٨ی مارس-یان لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن -یەپەژە، دایکان، شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆز کرد.
s.m