توندوتیژى و ئەشکەنجە بەرامبەر بە ژنانى زیندانیکراو ئەنجام دەدرێت
لە زیندانى جۆری تیى ژمارە ٢ى عوسمانییە، هەموو رۆژێک پاسەوانەکان ٤ ژنى زیندانیکراو ئەشکەنجە دەکەن.
لە زیندانى جۆری تیى ژمارە ٢ى عوسمانییە، هەموو رۆژێک پاسەوانەکان ٤ ژنى زیندانیکراو ئەشکەنجە دەکەن.
سەعدیە سوەر باران هاوسەرۆک شارەوانیى پاسوورى ئامەد لە زیندانى جۆرى تیى ژمارە ٢ى عوسمانییەدایە و رایگەیاند، پاسەوانەکان و بەڕێوەبەرانى زیندان توندوتیژى و گوشار و ئەشکەنجەى زۆریان بەرامبەر ئەنجام دەدەن.
سەعدیە باران لە رێگەى مەلەک بارانى کچییەوە بە ئاژانسى هەواڵى ژن نیوزى راگەیاند، پاسەوانەکان و بەڕێوەبەرانى زیندان هەموو رۆژێک ئەو و ٣ زیندانى ترى ژن ئەشکەنجە دەدەن.
راشیگەیاند، هەڤاڵێکى تریشیان خراوەتە ژوورى تاکە کەسی.
مەلەک باران ئەوەشى خستووەتەڕوو، پاسەوانان و بەڕێوەبەرانى ئەو زیندانە هەفتەى رابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر بەشی ژنان و دەستیان کردووە بە ئەشکەنجەکردنى ژنان.
لەسەر ئەو توندوتیژی و پێشێلکارییانە، مەلەک باران سکاڵاى دایکى گەیاندووەتە کۆمەلەىمافى مرۆڤ و داوایکرد، خاوەنداری بکەن لە زیندانیانى ژن لە گرتوخانەى عوسمانییە.
مەلەک باران ئەوەشى وت "ئەگەر ئێستا پشتیوانی لە ژنانى زیندانیکراو نەکرێت رەنگە سبەى درەنگ بێت".
ر.م