بزووتنەوەى ژنانى ئازاد (تەژەئا) لەبارەى تێکەڵکردنى وەزارەتى سیاسەتى خێزان و کۆمەڵگە لەگەڵ وەزارەتى کاری ئاسایشى کۆمەڵایەتى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. تەژەئا رایگەیاند "ئەوە نیشانەى ئەوەیە ئاکەپە تاوەکو چ رادەیەک لە ئازادیى ژنەوە دوورە".
تەژەئا راشیگەیاندووە "ئاکەپە لەو کاتەوە دەسەڵاتى گرتووەتە دەست بە بەردەوامی لە ئاستى کارى پەیوەندیدار بە ژنانەوە سیاسەتى نایەکسانیى گەشە پێداوە. شێوازەکانى دەستبەسەرداگرتن و داخستنى ئەو رێگانەى زیاتر گرتووەتە بەر کە دەبنە هۆى بەرتەسکبوونەوەى تێکۆشانى ئازادى و یەکسانیى ژنان".
تەژەئا داوایکردووە، پێویستە تێکۆشانی ژنان لە هەموو ئاستەکاندا گەشەى پێبدرێت و سیاسەتی یەکدەستکردنی رژێمى ئاکەپە ئیدانە بکرێت و رێکخراوەکانى ژنان و کەسایەتییەکان بۆ تێکۆشانى هاوبەش یەکبگرن.
ر.م