دڵسۆزانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، دایکەکانن

دڵسۆزی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە ژنان دەستیپێکرد وئیساکەش بەردەوامە دایکەکانن کە منداڵی خۆیان، دڵی خۆیان سەروماڵی خۆیان پێشکەشی شۆڕش کردووە.

یەپەژە کە ڕەنگدانەوەی ژنانە لەشۆڕشی ڕۆژئاوادا ، لەشۆڕشی ڕۆژئاوا ژن بووە پێشەنگ. پێکهاتەی یەپەژە کە زۆرینەی ژن-ی گەنجە، بە تێکۆشانی خۆیان هێزی داعش کە لە پیاوە دڕندەکان پێکهاتووە تێکشکاند.

وەک یەپەژە کە هێزو وزەی خۆی لەدایکانی شۆڕشگێر و دڵسۆزوەرگرتووە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە سەرەڕای ئەوهەمووە هێرشە دڕندانە شۆڕشی ڕۆژئاوا تێک نەچوو دایکەکانن کە دڵ ومنداڵەکانیان پیشکەشی شۆڕش کردووە.

' ئێمە لێرەدا لەدایک بووین ولێرەشدا بمرین'

خانم شێخ حەسەن-ی ٨٢ساڵ تەمەن کە لەگەڕەکی کانی کوردانی کوبانی ژیان دەکات. حەسەن کە دایکی ٦ شۆڕشگێڕە. لەساڵی ١٩٨٠وە تێکۆشانی ئازادی ناسیوە. لەوکاتەوە بووەتە ئەوینداری ئازادی کوردان. کوڕی خانم شێخ حەسەن ساڵی ١٩٩٦ بەشداری ناو ڕیزی پەکەکە بووە. چەند خزمێکی خانم لە هێرشی داعش بۆسەر کوبانی کوژراون.

لەکاتی هێرشی داعش لەساڵی ٢٠١٤ بۆسەر کوبانی ماڵەکەیان زیانی زۆری بەر کەوت.بەڵام ئەو قەد بیری لێ ناکاتەوە. دەڵێت داعش لە کوبانی تێکشکا. بۆگەرانەوە بۆسەر خاکی شۆڕش وتی.،" دەیانەوێت ئێمە لەسەرخاکی خۆمان دابڕن. بەڵام ئێمە لەسەرئەم خاکە لەدایک بووین و لەسەرئەم خاکەشدا بمرین."

خانم کە درگای لە عەفرینییەکان کردووەتەوە دەڵێت، " پێشتر کوبانی-یان کاوڵ کرد وئیستاش عەفرین" و درێژە بەقسەکانی دەدات، " عەفرین واری مێرەکانە، عەفرین بووکی کوردانە. عەفرین کە باخی گولان بوو بەدەستی ئەردۆغانی نگریس تێکدراوە. عەفرین تاجی زێڕینە، عەفرین ئاڵای ڕەنگینی ئێمەیە، هەڤاڵ وعەگید تێیدا ژیاون. ئەردۆغان وەدەر بنێن و مزگینی بدەن. و منیش نوقڵ وشیرینی بڵاو بکەمەوە."

' ئێمە باوەڕمان بەخۆمانە'

نالی محەمەد کە لە نەخۆسخانەی کوبانی کاردەکات، ٥٠ ساڵ تەمەنە ودایکی ٥ منداڵە. محەمەد وەبیری هێنایەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە و وتی، " بە هۆی ئەم شۆڕشەوە ژنان گەییشتنە مافی خۆیان. بەهۆی ئەم شۆرشەوە ئێمە لەماڵان هاتینە دەرەوە و هەم بۆ خۆمان وهەم بۆ کۆمەڵگەش بەسوود بووین."

محەمەد لەگەڕەکی شەهید سەرحەدی کوبانی ژیان دەکات، کە لەکاتی هێڕشی داعشدا شەڕی زۆر سەخت لەم گەڕەکە ڕوویدابوو. محەمەد دەڵێت کە بۆئەوەی کە ئاگاداری ئەم شۆرشە بم گەڕامەوە کەڕەکەکەی خۆم. محەمەد دەڵێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی کانتۆنەکەمان دەستمان کردووە بە کشتووکاڵ، و ئێمە لە هەموو بوارەکانەوە سەر بکەوین."

' دایکێک کە لەدژی داعش شەڕی کرد'

حەلیمە عوسمان-ی ٤٠ ساڵ تەمەن کە دایکی ٥ منداڵە و لەکوبانی لەدایک بووە. لە ناوشۆڕشی ڕۆژئاوا جێگەی خۆی گرتووە و لەکاتی دەرکردنی ڕژیم لە کوبانی چالاک بووە. حەلیمە کە خاکەکەی لە ڕژیم پاک کردووەتەوە، لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر کوبانی پاراستنی شار دەکات. حەلیمە کە منداڵەکانی ناردبووە ئامەد، لەگەل هاوسەرەکەی لەناو ڕیزەکانی یەپەگە ویەپەژەدا لەدژی داعش شەریان کردووە.

کاتێک کە شەڕی کوبانی سەختتر دەبێت شەڕڤانان حەلیمە لە کوبانی دەبەنە دەرەوە. بەڵام هاوسەری حەلیمە تا کاتی ڕزگارکردنی کوبانی لە دژی داعش شەڕی کرد. حەلیمە ومنداڵەکانی دوای ڕزگارکردنی کوبانی دەگەڕێنەوە ناوماڵی خۆیان، حەلیمە ئیستا لە ناوەندی کۆنگرەی ستار خەبات دەکات. عوسمان وتی، " ئێمە شۆڕش مان کرد کە ژیانی خۆمان و ڕێکخراوەی خۆمان بپارێزین."

' ئێمە بەڵێنمان بەشەهیدان  دا وبەرخۆدانیمان کرد'

سەمیرە ئەحمەد-ی ٤٨ ساڵ تەمەن کە خاوەنی ٨ منداڵە لە گەڕەکی کانی کوردان-ی کوبانی ژیان دەکات.لەکاتی شۆڕشدا بەشداری خەباتی ڕێخستنی دەبێت. لەکاتی هێرشی داعش بۆسەرکوبانی تەنیا ئەندامی یەکیەتی ستار دەبێت کە پێشتر بووە کۆنگرەی ستار، کە لەکاتی شەڕی کوبانی لەشار مایەوە.

سەمیرە ئەحمەد کە ئیستاش ئەندامی کۆنگرەی ستارە وتی، " لە کاتی هێرشی داعشدا ئێمە دەترساین ، لە پێش چاوی مندا شەڕڤانێکی خەڵکی ئامەد کە بۆ پاراستنی ئێمەدا هاتبوو گیانی بەخت کرد، کاتێک کە بریندار بووکەوتەسەرعەرد وتی، " ئای دایە گیان". لەپێش چاوی من کەتە سەرعەرد. من هەوڵم دا کە لەسەرعەرد بەرزی بکەمەوە و وتم " من دایکی تۆم". لەو ڕۆژەوە لە شارنەچوومە دەرەوە. من بەڵێنم دا بە تەرمی ئەو جوانە شەهیدە، من بوومە دایکی ئەو ومن وەڵاتی خۆم بپارێزم. لەکاتی شەڕدا هیچکات لە کوبانی نەچوومە دەرەوە. ئیستا کوبانی ئازادە و ژنانی کوبانی کاربۆ شۆرش دەکەن وهەموو شەهیدانی خۆمان بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە."

ک-ش