شاندێكی ژنانی ئەڵمانیا سەردانی شەهبا و شێراوایان کرد
شاندێكی ژنانی ئەڵمانیا کە بۆ لێکۆڵینەوە ده‌رباره‌ی دۆخی هاوڵاتیانی عەفرین چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی كانتۆنی شەهبا و ناوچه‌ی شێراوا-یان کرد.
شاندێكی ژنانی ئەڵمانیا کە بۆ لێکۆڵینەوە ده‌رباره‌ی دۆخی هاوڵاتیانی عەفرین چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی كانتۆنی شەهبا و ناوچه‌ی شێراوا-یان کرد.
له دوای هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، سەدان هەزار هاوڵاتیی عەفرین ئاوارە بوون و چوونە سنووری كانتۆنی شەهبا و ناوچه‌ی شێراوا. شاندێکی ژنانی ئەڵمانیا سەردانی ئەو هه‌رێمه‌یان کرد و له بارودۆخی ژیانی ئه‌و ئاوارانه‌یان كۆڵیه‌وه.
شانده‌كه‌ی ژنانی ئەڵمانیا كه له پزیشك و نوێنه‌ری چه‌ند ڕێكخراوێك پێكهاتوون، پاش سێ ڕۆژ لێکۆڵینەوە و گەڕان بە شەهبا و شێراوا-دا، سەره‌نجام لە کامپی بەرخۆدانی شەهبا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانییان ئه‌نجامدا.
لە كۆنفڕانسه‌كه‌دا شانده‌كه ڕایگه‌یاند: «ئێمە وەک ژنانی فێمێنیست، لە شەهبا سەردانی سێ كه‌مپی ئاوارەکانمان کرد، چاومان به بەرپرسانی تەندرووستی، مانگی سووری كوردستان و بەڕێوبەرانی كه‌مپه‌كان كه‌وت. گوێبیستی بەسەرهاتی هاوڵاتیان بووین، کە هەر یه‌كه‌یان چیرۆکێکی تراژیدی بوو.
شانده‌كه ڕاشیگه‌یاند: ئێمە پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا، هەروەها هاوكاری هێزەکانی ناتۆ و بەتایبەتی حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ حکوومەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین. داوادەکەین کە خەڵکی عەفرین بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان.
هەروەها ئه‌و شانده‌ی ژنانی ئه‌ڵمانیا بانگەوازییان کرد کە بە زووترین کات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری بنێرن بۆ ئاوارەکان، بەتایبەتی منداڵان، کە لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان.
s.m