شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌: ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان شكست دێنێت

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ كه‌ له‌ قۆناغی دووه‌می گه‌رده‌لوولی جزیر به‌شدارن، ده‌ستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ی گوندی باكۆز كردووه‌ له‌ مین. شه‌ڕڤانان ده‌ڵێن: تا سه‌ركه‌وتن تێده‌كۆشن.

له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا، ٢ ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا گوندی باكۆز-ی سه‌ر سنووری سووریا - عێراق ڕزگاركرا. له‌ دوای ڕزگاركردنی ئه‌و گونده‌، ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كه‌ له‌ مین و پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستی پێكردووه‌.

یه‌كێك له‌ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه‌ كه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ به‌شداره‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ قسه‌ی كرد و گوتی: ئێمه‌ به‌ جۆشێكی زۆره‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بووین و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا. ئێستا هه‌ڤاڵه‌كانمان درێژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن. ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا و داعش تا كۆتایی تێده‌كۆشین. هه‌ر كه‌سێك كه‌ دوژمنایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان بكات، ڕووبه‌ڕووی تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕڤانانی ئازادی ده‌بێته‌وه‌ و شكست دێنێت.

s.m