بە ھەزاران ژنی کورد، عه‌ره‌ب و سریانیی کانتۆنی قامیشلۆ و حەسەکه خۆیان گەیاندە شاری تربه‌سپیی و بەشداری ئەو کەرنەڤاڵه جەماوەرییه بوون کە لە لایەن کۆنگرەی ستار بەبۆنەی ٨ی مارس ڕێکخرا بوو.
ژنانی بەشداربوو پێكه‌وه درووشمەکانی «ژن، ژیان، ئازادی» و «بژی بەرخۆدانی عەفرین»یان ده‌گوته‌وه.
سالحە ھەیڤۆ به ناوی كۆنگره‌ی ستار، هه‌وال ئەبر بەناوی یەکێتیی ژنانی سریانی، ئه‌بر عه‌بد بەناوی یەکێتیی ژنانی عەرەب و بێریتان ئاسیا بەناوی ژنانی سۆسیالیسته‌وه وتەیان پێشکەش کرد.
لە وتەکانیاندا ئاماژەیان بۆ ئه‌وه كرد، ئەوانەی لە ئاست داگیرکارییه‌کانی تورکیا بێدەنگن، ھاوبەشی ئەو کۆمەڵکوژییەن کە تورکیا به‌رانبه‌ر گەلی عەفرین ده‌یكات.
حەنیفە محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار له شاری قامیشلۆ، پیرۆزبایی ٨ی مارسی لە ژنانی نێو سەنگەری بەرخۆدانی سەردەم كرد و وتی: ئێمە ھەموو ڕۆژێک ده‌كه‌ینه ٨ی مارس.
ڕەشا دەروێش، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی له وته‌یه‌كدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رانبه‌ر دوژمنکارییه‌کانی تورکیادا ھەنگاوێک بەرەو دواوه ههڵناهێنن و به‌ره‌و عەفرین دەڕۆن.
هاوكات نیزام خەلیل، ئەندامی ماڵی ژنانی کانتۆنی جزیر لە وتەیەکدا پێش ھەر شتێک سڵاو و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد و وتی: ژن لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گه‌یشتۆته ئەم ئاستەی بەرخۆدان. وتیشی: تا ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كرێت، دەبێت ژنان لە بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام بن.
بە شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئامادەبوان کەرنەڤاڵهكه کۆتایی ھات.
s.m