له مانگی نیساندا ٣٠ ژن له توركیا كوژراون
پلاتفۆڕمی «توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕاپۆرتی مانگی نیسانی ده‌رباره‌ی توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان له توركیا ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ٣٠ ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
پلاتفۆڕمی «توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕاپۆرتی مانگی نیسانی ده‌رباره‌ی توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان له توركیا ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ٣٠ ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
پلاتفۆڕمی «توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین - KCDP» ڕاپۆرتی مانگی نیسانی ئاشكرا كرد ده‌رباره‌ی توندوتیژییه‌كانی دژ به ژنان له باكووری كوردستان و توركیا.
پلاتفۆڕمه‌كه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنان له ٨ی مارسدا ڕژاونه‌ته مه‌یدانه‌كان و ده‌نگی خۆیان به‌توندی به‌رز كردۆته‌وه و توندوتیژییه‌كانیان شه‌رمه‌زار كردووه، له مانگی مارسدا ئاستی توندوتیژی دژی ژنان كه‌می كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له مانگی نیساندا له سه‌رانسه‌ری توركیا ٣٠ ژن كوژراون و ٣ ژنیش به سه‌ختی برینداركراون كه ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئاستی توندوتیژیی دژ به ژنان به‌رزبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌و پلاتفۆرمه، زۆربه‌ی توندوتیژییه‌كان له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، ئه‌ده‌نه، دیلۆك و كۆجائه‌لی تۆماركراون.
ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر ٥١ منداڵ
پلاتفۆڕمی «توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ١٠ ژن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستویانه ده‌رباره‌ی ژیانی خۆیان بڕیار بده‌ن، كوژراون. هه‌روه‌ها هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه له مانگی نیساندا ٥١ منداڵ ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
s.m