له مانگی ڕابردوودا ٣١ ژن له توركیا كوژراون
پلاتفۆڕمی «تووندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕایگه‌یاند، له مانگی تشرینی دووه‌مدا ٣١ ژن و له ١٩ مانگی ڕابردووش‌دا ٦٥٢ ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
پلاتفۆڕمی «تووندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕایگه‌یاند، له مانگی تشرینی دووه‌مدا ٣١ ژن و له ١٩ مانگی ڕابردووش‌دا ٦٥٢ ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
پلاتفۆڕمی «تووندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان ده‌وه‌ستێنین» ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ی ده‌رباره‌ی تووندوتیژیی سه‌ر ژنان و منداڵان بڵاوكرده‌وه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له توركیا ٣١ ژن له ماوه‌ی مانگێكدا كوژراون، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ١٩ مانگی ڕابردوودا ٦٥٢ ژن كوژراون. ڕاپۆرته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تووندوتیژییه‌كان له‌م ئاماره‌ش زیاتره.
پلاتفۆڕمه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه، «له‌م ماوانه‌ی دواییدا تێكۆشانی ژنان به‌هێز بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه دوژمنایه‌تیی ژنان ده‌كات، بێ دابڕان به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگه‌كانی له به‌رانبه‌ر تووندوتیژی هیچ هه‌نگاوێك نانێن و قانوونی ژماره ٦٢٨٤ جێبه‌جێ ناكه‌ن. هه‌رچه‌نده متمانه به قانوون كه‌م بووه، به‌ڵام له چالاكییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌مدا ده‌ركه‌وتووه كه تێكۆشانی ژنان به‌رده‌وام ده‌بێت.»
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، ٢٧ هێرشی زایه‌ندی كراوه‌ته سه‌ر ژنان.
s.m