له چالاكییه‌كانی ٨ی مارسدا سڵاو له به‌رخۆدانی عه‌فرین كرا
له شاره‌كانی دۆسلدۆرف، گیسن-ی ئه‌ڵمانیا و شاری مارسیلیای فه‌ڕه‌نسا، ژنان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر ڕژانه مه‌یدانه‌كان و سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد.
له شاره‌كانی دۆسلدۆرف، گیسن-ی ئه‌ڵمانیا و شاری مارسیلیای فه‌ڕه‌نسا، ژنان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر ڕژانه مه‌یدانه‌كان و سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد.
گیسن
ڕێپێوان و میتینگی گیسن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژنانی گیسن، ئینتهرناتسیۆنالیشه بوندس، ئاراگ، ئهریترایشه فراون و دهكهپه (پارتیی كۆمۆنیستی دیموكراتی) ساز كران و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به‌شدار بوون. ڕێپێوانه‌كه كاتژمێر ١٣:٣٠ ده‌ستی پێكرد و تا كرشپلاتز به‌رده‌وام بوو.
دۆسلدۆرف
له شاری دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا ژنانی كوردستانی، ئه‌ڵمانی و توركیایی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكیان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ساز كرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا كه له به‌رده‌م وێستگه‌ی ناوه‌ندی شه‌مه‌نه‌فه‌ر ده‌ستی پێكرد، پشتگیری بۆ عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندرا.
ژنان دوای ٢ كاتژمێر ڕێپێوان، له ئالتشتاد میتینگێكیان ساز كرد. له چالاكییه‌كه‌دا وێنه‌كانی شه‌هیدانی عه‌فرین به‌رزكرانه‌وه و دروشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «بكوژ ئه‌ردۆغان»، «بژی پشتگیریی ئینته‌رناسیۆنالیست» گوترانه‌وه. چالاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد شۆرشی ژنان كه له ڕۆژئاوا به پێشه‌نگی یه‌په‌ژه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕێی ڕزگارییه. له چالاكییه‌كه‌دا فرۆشتنی چه‌كی ئه‌ڵمانیا به توركیا ئیدانه كرا.
مارسیلیا
له شاری مارسیلیای فه‌ڕه‌نسا، ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئارین میركان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕێپێوانێكی ساز كرد. ژنان كه له مه‌یدانی كانهبیهخ كۆبوونه‌وه و كاتژمێر ١٤:٣٠ ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. له ڕێپێوانه‌كه‌دا سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرا و پۆسته‌ره‌كانی «پاراستنی عه‌فرین، پاراستنی شۆڕشی ژنه»، «مسۆگه‌ری ئازادیی ئێمه، خۆپاراستنه»، «بژی تێكۆشانی خۆڕێكخستنی ئێمه» و «به‌سه توندوتیژیی سه‌ر ژنان» به‌رزكرانه‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه» و «عه‌فرین ته‌نیا نییه» گوترانه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری بڵاوكراوه بڵاوكرانه‌وه.
s.m