لەیلا ئامەد: هۆشمه‌ندیی گەله‌دیموکراته‌كان بە بەرخۆدانی ژنان گەشە دەکات
بەبۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژنان، لەیلا ئامەد ئەندامی فه‌رمانداره‌تیی ناوەندی یەکینەکانی ژنانی ئازاد -یەژاستار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌ی كرد.
بەبۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژنان، لەیلا ئامەد ئەندامی فه‌رمانداره‌تیی ناوەندی یەکینەکانی ژنانی ئازاد -یەژاستار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌ی كرد.
له‌یلا ئامه‌د، لە سەرەتای لێدوانه‌كه‌یدا بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیھانی ژنان، پیرۆزبایی و سڵاوی خۆی بۆ سەرجەم ژنانی خۆڕاگری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین نارد. بەتایبەت سڵاوی ئاراسته‌ی ژنانی خۆڕاگری عەفرین كرد کە لە به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاریی سوپای تورکیا قاره‌مانانه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندی یه‌ژا-ستار سڵاوی ئاراستەی ڕێبه‌ری تێكۆشانی ئازادیی ژنان (رێبەر ئاپۆ) و ژنانی ئازادیخواز و خەباتکارانی نێو زیندانەکانی تورکیا نارد.
لەیلا ئامەد باسی گرنگی ڕۆژی ٨ی مارسی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی كرد و وتەیەکی ئۆجالانی بە نموونە ھێنایەوە کە دەڵێت: ٨ی مارس، خاوەن تایبەتمەندییه، دەبێت ئەو تایبەتمەندییه لە تەواوی ڕۆژەکانماندا ڕەنگ بداتەوە. ئێمە دەبێت ھەموو ڕۆژێک بکەینە ٨ی مارس، ھەموو ڕۆژێک بکەینە ڕۆژی ژن، ٨ی مارس بکەینە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەی هه‌موو ستەمێکی سه‌ر ژنان.
«ھیچ جیاوازیەک لەنێوان ئەو دوو عه‌قڵییه‌ته‌دا نیە؛ ئەوەی لە نیۆرک ١٢٩ ژن دەکوژێت و ئەوەی دەیەھا دایکی کورد لە عەفرین دەکوژێت. ئەوەی دەسەڵاتەکەی ئەکەپە دەیکات، ھەمان دڕندایه‌تیی مێژووییە كه له دژی ژنه‌ئازاده‌كان دووبارە دەبێتەوە.»
ئامه‌د، ڕوونیکردەوە كه دەسەڵاتە پاوانخواز و ناوه‌ندگه‌راكانی هاوشێوه‌ی ئەکەپە لە فرەیی تێناگه‌ن، پێیان قبووڵناکرێت عەفرین له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی فرەڕەنگی و فرەئه‌تنیكی به‌ڕێوه‌ببرێت. وتیشی: ئەوەی بڕوای بە دەسەڵاتی تاکەکەسی بێت، لە دەسەڵاتی جڤاکی دیموكرات دەترسێت. دەسەڵاتی تورکیا لە چەمکەکانی «ئازادیی ژن – یەکسانی – دیموکراتی» تۆقیوە.
لەیلا ئامەد وتی: وتەیەک ھەیە دەڵێت «قەڵای گەلان ناڕوخێت، بەڵام قەڵای سەربازان دەڕوخێت.» ئەوەیە ئەمڕۆ لە عەفرین ڕوودەدات، قەڵای گەل کە ژنه‌ئازاده‌كان پاسەوانی دەکەن ناڕوخێت.
«هۆشمه‌ندی گەله‌دیموکراته‌كان بە بەرخۆدانی ژنان گەشە دەکات، ئەوە شاڕێگه‌ی بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییه‌ته. لە سەر ئەو بنەمایەش داوا لە تەواوی ژنانی کوردستان، ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان ده‌كه‌ین پشتگیری له بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین بکەن.»
s.m