لە ئەرمینیا یادی زەینەب کناجی کرایەوە

لە گوندی ریاتەزە لە هەرێمی ئەلەگەز لە وڵاتی ئەرمینیا، بە چالاکیەک یادی ئەندامی پەکەکە زەینەب کناجی 'زیلان' کرایەوە.

کۆبوونەوەیەک بۆ یادکردنەوەی ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' زەینەب کناجی 'زیلان' ئەنجام درا. زەینەب کناجی 'زیلان' لە ٣٠ ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ لە دەرسیم چالاکییەکى فیدایى لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدابوو.

 مەدیا گارزان لە کۆبوونەوەکەدا وتاری پێشکەش کرد و تیایدا ڕایگەیاند "زیلان بۆ تەڤگەری ئازادیی کورد و بۆ تێکۆشانی ژنان مانیفێستۆیە".

گارزان جەختیشی لەوە کردەوە، سەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی لەسەر هێڵی ژنان ڕوناکییەکی نوێیە بۆ هەموو ژنانی کوردستان و جیهان و وتیشی "زیلان هێڵی ژیانی ئازادە و ئەم هێڵەش لە دژی کۆیلایەتی و بێهیوایی تێدەکۆشێت. لەسەر بنەمای ئەم هێڵەش، گەلی کورد نموونەیەکی گەورەیە بۆ هەموو تێکۆشانە ئازادیخوازانەکانى جیهان".

ر.م