لە شەنگال یادی شەهید زیلان کرایەوە
هاوڵاتیانی شەنگال بە مەراسیمێک ، ٢٣یەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناج-ی (شەهید زیلان)-یان بەرزڕاگرت.
هاوڵاتیانی شەنگال بە مەراسیمێک ، ٢٣یەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناج-ی (شەهید زیلان)-یان بەرزڕاگرت.
ئێوارەی دوێنێ، لە مەزارگەی شێخ ئادیی شەنگال مەراسیمێک بەبۆنەی ٢٣یەمین ساڵی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە لەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ وە ڕێکخرا و بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد.
نەعیم خوەدێداد، لەسەر ناوی تاژێوە لە ئاهەنگەکەدا قسەیکرد و پاش بەرزڕاگرتنی یادی شەهید زیلان وتی: ئەگەر کۆمەڵگای ئێزدی کەسایەتیی وەک شەهید زیلانی هەبوایە، دوژمن نەیدەتوانی ئەوەندەمان ستەم لێبکات.
پاش قسەکانی نەعیم، گروپی هونەریی "خونچەکانی شەنگال" و "ئێزدخان" چەند بڕگێکی هونەرییان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.