به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی دۆسیه‌ی سیاسی ئێستا له توركیا ٥ هاوڵاتیی كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایان هه‌یه له زینداندان. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م ئه‌م ژماره‌یه زیاتر بێت، چونكه زۆر جار ده‌وڵه‌تی توركیا دره‌نگ زانیاری به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌دات ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیری كردوون.
به‌ر له سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئه‌ڵمانیا، دۆسیه‌ی هاوڵاتییانی ئه‌ڵمانیا له توركیا كه به‌شێكیان له زینداندان بووه به ڕۆژه‌ڤ.
هونه‌رمه‌ندی كورد هۆزان جانێ كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایه و ئێستا له زیندانه‌كانی ڕژێمی توركیا دایه، نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا نارد و ده‌ستنیشانی كرد كه له زینداندا دۆخیان زۆر خراپه.
نامه‌كه‌ی هۆزان جانێ له ئاژانسی DPAی ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر بارودۆخی ئه‌و هونه‌رمه‌نده. هۆزان جانێ كه له شاری كۆلن ده‌ژیا، له كاتی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بكات، چوو بۆ توركیا و له كاتی میتینگێكدا له شاری ئه‌دیرنه ده‌ستگیر كرا.
هۆزان جانێ به‌شداری كردووه له فیلمێكدا كه باس له تێكۆشانی دژ به داعش ده‌كات و له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ڕۆڵی گێڕاوه. ڕژێمی توركیا ئه‌مه‌ی وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كارهێناوه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان.
s.m