٨ی مارس له‌ هه‌رێمی به‌رلین ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی

لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌رلین له‌ ئه‌ڵمانیا بڕیاریان دا پڕۆژه‌قانوونێك ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان بكرێته‌ ڕۆژی پشووی فه‌رمی.

پارتیی سۆسیالدیموكرات (SPD)، پارتیی سه‌وز و پارتیی چه‌پ كه‌ پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌رلینن ماوه‌یه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ٨ی مارس وه‌ك ڕۆژی پشووی فه‌رمی. سه‌ره‌نجام ڕێككه‌وتن كه‌ پڕۆژه‌قانوونێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ بكه‌ن.

بڕیاره‌ پڕۆژه‌قانوونه‌كه‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٣ی سه‌رماوه‌ز له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی به‌رلین بخوێنرێته‌وه‌. پێشبینی ده‌كرێت له‌ ٢٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ پڕۆژه‌كه‌ به‌ ده‌نگی فراكسیۆنه‌كانی هه‌رسێ پارتییه‌كه‌ په‌سه‌ند بكرێت و ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان بكرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌و هه‌رێمه‌.

s.m