پەروین بووڵدان بۆ تورکیا: عەفرین ھی عەفرینییهکانە، بچنه دەرەوە لەوێ!
ھاوسەرۆکی گشتیی ھەدەپە پەروین بووڵدان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا سڵاوی بۆ «بەرخۆدانی سەردەم»ی عه‌فرین-ی دژ به داگیرکاریی تورکیا نارد.
ھاوسەرۆکی گشتیی ھەدەپە پەروین بووڵدان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا سڵاوی بۆ «بەرخۆدانی سەردەم»ی عه‌فرین-ی دژ به داگیرکاریی تورکیا نارد.
پارتی دیموکراتیی گەلان - هه‌ده‌په کۆبوونەوەی ئه‌م ھەفتهیهی پارته‌كه‌ی بۆ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان ته‌رخان كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنەری پارتەسیاسییهکان و رێکخراوەکانی ژنانی کوردستان و توركیا، دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی بەشدار بوون.
بەر لە دەستپێکردنی وتاره‌كه‌ی، پەروین بووڵدان ھاوسەرۆکی گشتیی هه‌ده‌په، سڵاوی بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ھاوسەرۆکی گشتیی ده‌به‌په و گوڵتان كشاناك، ھاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامه‌د و تەواوی ئەو ژنهسیاسەتمەدارانه نارد کە ئێستا لە زیندانەکانی تورکیادان.
بووڵدان سڵاوی لە ھەموو ژنانی خۆڕاگر کرد و وتی: ئێمه سڵاو لە هه‌موو ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ین كه له ڕۆژئاوا خۆڕاده‌گرن. به خۆشه‌ویستی و ڕێزه‌وه سڵاو له‌و ژنانه ده‌كه‌ین كه له عه‌فرین خۆڕاده‌گرن. بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنان، به خۆشه‌ویستییه‌وه یادی پێشه‌نگه‌كانی ژنان، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، بەھیجە بۆران، ساكینه و فاتمەكان ده‌كه‌ینه‌وه.
بووڵدان ده‌ستنیشانی كرد؛ ھەدەپه پارتیی ژنانە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا خۆڕاگرن، ھاوسەرۆک و په‌رله‌مانتاره ژنه‌كان زیندانی كراون.
«لە شەنگال، مووسڵ و ڕۆژئاوا بینرا كه ژنان چۆن لە دژی بەربەریەت دەجەنگن»
په‌روین بووڵدان وتی: له‌وێ نه‌یانتوانیبوو پێشمان لێ بگرن، چونكه ئێمە بە ملیۆنانین و هێز له مافداری خۆمان وه‌رده‌گرین. ھەتا ھەدەپه ھەبێت، ناتوانن ناسنامەی ژن له‌ناوبه‌رن، ناتوانن ھیوا و وره‌ی ژن بشكێنن.
ھاوسەرۆکی پارتیی دیموکراتیی گەلان - هه‌ده‌په سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشی داگیرکارییانه‌ی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی عەفرین و وتی: جیھان لە شەنگال، ڕۆژئاوا و مووسڵ بینی چۆن ژنان لە دژی به‌ربه‌ریه‌تی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن. جارێی دیكه بینرا كه بۆچی ژنان سه‌رده‌كه‌ون. ئاماژه‌ی بۆ ترسه‌كانی توركیا له به‌رانبه‌ر شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا كرد و وتی: دەترسن كه به‌رخۆدانی ژن لە ته‌واوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاوبێته‌وه و ببێته نموونه. له وه‌ڵاتی ئێمه كه ناسنامه‌ی ژنان بچووك ده‌كرێته‌وه و ژن ده‌كوژرێت، له ڕۆژئاوا ژنان به به‌هاكانیانه‌وه خۆیان ڕاگرت و مێژوویان نووسی. هۆكاری ترسی ئه‌وان ئه‌مه‌یه.
«عەفرین ھی عەفرینییهکانە، ئێوە لەوێ بچنه ده‌ره‌وه!»
بووڵدان ئاشکرای کرد لەو ڕۆژه‌وه‌ی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ده‌ستیان پێكردووه، له تورکیا تاوانه‌كان به‌رانبه‌ر ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن.
«تەنھا لە مانگی شوباتدا ٤٨ ژن کوژراون، دەڵێن بۆ پاراستنی ئاسایشی وه‌ڵات ده‌چینه عەفرین، به‌ڵام له‌نێو سنووری خۆیاندا ناتوانن كچێك یان ژنێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت بپارێزن.»
په‌روین بووڵدان ئاماژه‌ی به وته‌كه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد كه ڕایانگه‌یاندبوو: «ده‌چین عه‌فرین ڕاده‌ستی عه‌فرینییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.». له‌و باره‌یه‌وه وتی:
«عه‌فرین خۆی له خۆیدا هی عهفرینییهكانه، ئێوە له‌وێ بچنه ده‌ره‌وه! چ كارێكتان له‌وێ هه‌یه؟ له عه‌فرین گه‌ل به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و ئارام پێكه‌وه ده‌ژیان، چوونی ئێوه چ واتایه‌كی هه‌یه؟ له عه‌فرین به‌ردێكیش ئاراسته‌ی توركیا نه‌كرا، گوناهی هه‌ر مرۆڤێك، هه‌ر منداڵێك كه له عه‌فرین ده‌مرێت، له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه.»
s.m