ڕه‌ژاك: هه‌موومان له‌یلا گیوڤه‌نین
ڕه‌ژاك ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات و پشتیوانی له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌كات.
ڕه‌ژاك ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات و پشتیوانی له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووك ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕه‌ژاك) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و مانگرتنانه ڕاگه‌یاند كه له سه‌رانسه‌ری كوردستان و هه‌نده‌ران دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان پێكردووه. به‌یاننامه‌كه‌ی ڕه‌ژاك به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی له لایه‌ن سۆما فه‌رهاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕه‌ژاك ڕاگه‌یه‌نرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كه‌ین كه له ٥ی نیسانی ٢٠١٥-ه‌وه تا ئێستا گۆشه‌گیر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ژیانی نییه.»
ڕه‌ژاك ڕایگه‌یاند، ئێمه وەک ژنان لەگەڵ په‌یدابوون و ناسینی ڕێبەر ئاپۆدا، جارێكی دیكه بە ناسنامەی دزراومان ئاشنابووینەوە، ڕێگەی ئازادیمان ناسی و دەستمان بە تێکۆشان کرد.
«ئەمڕۆ لە کەسایەتی بەرخۆدانی بێوێنەی لەیلا گوڤەندا كه ماوەی ٣٤ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر دەبێت، لە زیندانەکان، هەر چوار پارچەی کوردستان و تەواوی جیهان هەر کەسێکی خاوەن ویژدان دەنگ هەڵدەبڕێت و دەڵێت [هەموومان لەیلا گیوڤه‌نین] سڵاو لە بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن و هەموو چالاكانی مانگرتن له خواردن ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیانین.»
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) بانگەوازی لە تەواوی ژنان و ئازادیخوازان لە باشووری کوردستان كرد لە به‌رانبه‌ر ئەم کۆشەگیرییەی سەر ئۆجالان بێده‌نگ نه‌بن و بێنە ڕیزی به‌رخۆدانی لەیلاکان.
s.m