ڕه‌ژاك پەرە بە تواناکانی ژنانی كه‌ركووك دەدات 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان - ڕه‌ژاك لە ناوەندی رێكخراوه‌كه‌یان لە شاری کەرکووک خولێكی فێربوونی دروونی جلی کوردی بۆ ژنانی شارەکە کردەوه‌.

دلۆڤان ئەکرەم بەرپرسی ڕه‌ژاك له‌ كه‌ركووك به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند، لە چوارچێوه‌ی کاروچالاکییەکانیان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی ژنان، بەپێوستیان زانیوه‌ خولێك بۆ ژنانی کەرکووک بکەنه‌وه‌، بۆ ئەوەی پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن. هه‌روه‌ها ببنه‌ خاوه‌ن ئابووریی خۆیان و له‌ژێر چەپۆکی پیاودا نه‌مێننه‌وه‌ و پشت بە خۆیان ببەستن.

هەروەها سازان فەرهاد ڕاهێنه‌ری خوله‌كه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی وت: وانەکانی ئەو خولە زیاتر لە بواری فێركردنی دروونی جلوبه‌رگی کوردییە، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ناسنامە و کولتووری خۆیان بپارێزن و گەشەی پێبده‌ن. وتیشی: ئەم خولە ماوەی چل رۆژ بەردەوام ده‌بێت و تیایدا چەندین ژن بەشداری دەکەن و سوودمەند دەبن.

s.m