ڕێکخراوەکانی ژنانی هەر ٣ێ بەشی کوردستان بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن

نوێنەرانی کۆمیتەی ژنان بۆ پشتیوانی عەفرین بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی سەردەم ،بەروە عەفرین-ی ڕؤژئاوای کوردستان بەڕێ کەوتن.

 

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی عەفرین ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە. بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا  وپشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی سەردەم، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنانی بەشی کوردستان لە باشووری کوردستانەوە بەرەو عەفرین بەڕی کەوتن.

ئاشتی عوبدوڵا  ئەندامی کۆمیتەی ژنان دەربارەی چونیان بۆ عەفرین بۆANF  وتی: دوای کۆبوونەوەی نوێنەراێتی ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەچەن رۆژی ڕابردوو بڕیارماندا کۆمیتەیک دروست بکەین بەناوی کۆمیتەی ژنان بۆ پشتێوانی بەرخودانی ژنانی عەفرین، وەک پشتیوانیک بۆ گەلی عەفرین، لە باشوری کوردستانەوە دەچین بۆ رۆژئاوی کوردستان و کانتۆنی عەفرین بۆئەوەی پەیامی ژنانی هەرچوارپارەچەی کوردستان بگەێنین بە ژنانی عەفرین وە پشتگیرەی خۆمانیان پی ڕابگەینین،

١٨ ژنی چالاک لە باشوور،باکوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە ڕێگای دەروازەی سنوری سێمالکاوە دەربازی ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.

ڕێکخراوەکانی  ڕەژاک، کەژار، یەڤگەری ئازادی، ژنی زەردەشتی،ئەنێستیتۆی وورک، کۆمەڵەی ژنانی کۆمەڵە، ڕێکخراوەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی  ئێران و هەدەپە  لەم سەفەربەرییەدا بەشدارن.