ڕەژاک:٨ی مارس ‌ێمای ڕاستەقینەی ژنی ئازادە

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕەژاک بە ڕاگەیەندراوێک ٨ی مارس پیرۆز دەکات و بانگی بەرزکردنەوەی تێکۆشان لەم ڕۆژەدا دەکات.

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕەژاک، دەربارەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ٨ی مارس رۆژی ژنانی زەحمەتکێشی جیهانه‌، ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌ک ڕۆژی تێكۆشان سه‌ره‌تا له‌ شه‌هیدان و شؤڕشگێڕانی ژن له‌ ئاستی جیهان و به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی عه‌فرین پیرۆز دەکەین.

لە بەیاننامەکەی ڕەژاکدا هاتووە: مێژووی ژن، ئه‌و مێژوویه‌یه‌ كه‌ نه‌نووسراو و خنكێنراوه‌، به‌ڵام گیانی به‌رخۆدانی ژنان هیچ كات له‌ناو نه‌چوو، بۆیە تێكۆشانی ٨ی مارس ئه‌مساڵ زۆرتر له‌ هه‌ر ساڵی تر نزیكی ئازادییه‌ و ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو دونیادا به‌تایبه‌ت ژنانی كورد له‌ سایه‌ی پارادیگمای رێبه‌ر ئاپۆدا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی ژێرده‌ستی جیهان پێشه‌نگایه‌تی شۆرشی به‌مرۆڤبوون ده‌كه‌ن.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ناموس و ئه‌وین له‌م وڵاته‌دا واته‌ ژیانێكی به‌شه‌ره‌ف و ئازاد، ئه‌مڕۆ له‌ عه‌فرین ژنانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌موو جیهان سه‌لماندی كه‌ خۆپاراستن و به‌رخۆدانی ژنان هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ ئازاد ده‌كات، ژن ژیانه‌ و شۆڕشی ژن ئازادی كۆمه‌ڵگه‌یە، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ تێكۆشانی ئازادی بگه‌ینینه‌ لوتكه‌، خۆمان به‌ڕێكخستن بكه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌ركی خۆپاراستن و ئازادی وڵات و له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ به‌ ئازادی ژیانكردن به‌بنه‌ما بگرین.

لە کۆتاییشدا هاتووە: گرنگه‌ ئێمه‌ی ژنان له‌ باشوری كوردستان درێژه‌ به‌ تێكۆشان و به‌رخۆدانیمان بده‌ین به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ئه‌قڵیه‌تی ژنكوژ، كه‌ ژیانیان بۆ ژنان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ و بۆ كۆتایی هاتن به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ یه‌كگرتنی ئێمه‌ی ژنان چاره‌سه‌رییه‌ و پێویسته‌ رۆژی ٨ی مارس بكه‌ینه‌ رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ تێكۆشانی ژنان