ژنانی ئه‌رمه‌نستان له‌پێناو ئازادیی ئۆجالان نامه‌یه‌كیان نووسی

ژنانی ئه‌رمه‌نستان له‌پێناو ئازادی بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، نامه‌یه‌كیان بۆ چه‌ند لایه‌نێكی نێونه‌ته‌وه‌یی نارد.

له‌ شاری ئه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان یه‌كێتیی ژنانی ئازاد له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، نامه‌یه‌كیان بۆ باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نارد.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌، «سیاسه‌ته‌كانی له‌ناوبردن و نكۆڵی كردنی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر كوردان ڕوونه‌. له‌ دژی ئه‌مه‌ش كوردان هه‌میشه‌ به‌رخۆدانیان كردووه‌ و تێكۆشاون. له‌م تێكۆشانه‌دا به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ خاوه‌ن ڕۆڵێكی گه‌وره‌یه‌ و كوردان به‌ ڕێبه‌ری خۆیانی داده‌نێن، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ زیندانییه‌. ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌سایه‌تیی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالاندا ئیراده‌ی كوردان به‌ دیل بگرێت. له‌ دژی ئه‌مه‌ به‌ڕێز ئۆجالان ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ خۆڕاده‌گرێت. به‌ڵام ٣ ساڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی نازانرێت، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ ده‌خاته‌ گومانه‌وه‌.»

«پێویسته‌ فشار له‌ ده‌وڵه‌تی تورك بكرێت»

له‌ درێژه‌ی نامه‌كه‌ی ژنانی ئه‌رمه‌نستاندا هاتووه‌، «ئێمه‌ وه‌ك ژنان به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ك تاكه‌كه‌سێك نابینین، به‌ڵكوو ئه‌و ڕێبه‌ری گه‌لی كورده‌. ئێمه‌ به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ك ئازادیی خۆمان، گه‌لی كورد و گه‌لان ده‌بینین.»

ژنانی ئه‌رمه‌نستان ده‌ستنیشانیان كردووه‌، گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان قبووڵ ناكه‌ن و له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕووسیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

s.m