ژنانی ئیتاڵیا: ژنۆلۆژی زانستی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ژیانە
له ئیتاڵیا دیدارێكی چالاكانی بواری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنان ساز كرا و تیایدا سه‌رنج خرایه سه‌ر ژنۆلۆژی و ڕوانگه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان له بابه‌تی ژن‌دا.
له ئیتاڵیا دیدارێكی چالاكانی بواری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنان ساز كرا و تیایدا سه‌رنج خرایه سه‌ر ژنۆلۆژی و ڕوانگه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان له بابه‌تی ژن‌دا.
لە شارۆچکەی کالابریای سەر بە شاری کۆزەنسیای ئیتاڵیا لەسەر داوای ژمارەیەک لە بزووتنەوە فێمینیست، کۆلێکتیڤ و رێکخراوەكانی ژنان، دیدارێك سازكرا و بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی بابەتەکانی ژنۆلۆژی، میتۆلۆژی، شۆرشی رۆژاڤا و مۆدێلی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتی. لە رۆژی چوارەمیشدا ژنان ئەنجومەنی خۆیان دامەزراند.
لە دیداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ی مۆدێلی خۆرێکخستنی ژنان، ڕێبازی تێكۆشان، کەموکوڕییەکانی خۆڕێکخستن و ئەزموونی بزووتنەوەکانی ژنان بابەت پێشکەش کران و گفتوگۆی تێروتەسەل کرا.
دوو خاڵ کە ژنانی ئیتاڵیا له گفتوگۆکان سه‌رنجیان خسته‌سه‌ر، به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی تیۆری و پراكتیك بوو لە تێکۆشانی دژە-سیستەمدا. هه‌روه‌ها ئەزموونی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتن وەک ئەزموونێکی سەرەکی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان، جێی سەرنج و تێرامان بوو.
ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا نەجیبە قەرەداغی بەشداری كرد له گفتوگۆكان و چه‌ند بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد. لە گفتوگۆکانی دوای پێشکەشکردنی بابه‌تی زانستی ژن (ژنۆلۆژی)، ژنانی بەشداربوو ڕایانگه‌یاند، ئەوان ژنۆلۆژی وەک زانستی خۆبونیادنانەوە دەبینن و ئاماژەیان بۆ ئه‌وه كرد کە سیستەم بە رێبازی جیاواز تێکۆشان پاسیف و بێ واتا دەکات. بۆ گۆرانکاریی ڕیشه‌ییش ده‌كرێت فەلسەفەی ئۆجالان؛ مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، پارادایمی دیموکراتیی رادیکاڵ و راستەوخۆ، ئیکۆلۆژی و ئازادی زایه‌ندی ببێته بناغەی تێکۆشانی خۆبونیادنانەوە.
ژنان لە گفتوگۆکانیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی خۆڕێكخستنیان كرده‌وه و مۆدێلی رێکخستنی ئۆتۆنۆمی بزووتنەوەی ژنی کوردیان وەک نموونە هێنایەوە. هاوكات ڕه‌خنه‌یان لە هەڵوێستی پیاوسالاری گرت لە رێکخراوە تێکەڵەکاندا کە نەیانتوانیوە وەک ژنانی کورد لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا زەمینەی گۆڕانکاریی ریشەیی لە پیاواندا بڕەخسێنن. ئه‌مه بوارێکە کە هەمیشە دەسەڵاتداره‌تی، پیاوسالاری، دەوڵه‌تگه‌رایی و سەرمایەداری لەسەر بنەمای زایەندگه‌رایی-سێکسیزم خۆی بەرهەم دێنێتەوە.
لە دواهه‌مین ڕۆژی دیداره‌كه‌دا، ژنان ئەنجومەنی خۆیان دامەزراند و پێشنیازیان بۆ کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا کرد کە بە دەنگ داواکانیانەوە بێن و بەشداری بكه‌ن له خولی پەروەردەکان كه لە ئاستی هەرێمیدا ساز ده‌كرێن.
s.m