ژنانی ئێزدی له ئه‌ڵمانیا خۆیان ڕێكده‌خه‌ن
ژنانی ئێزدی له شاری زاربروكه‌ن-ی هه‌رێمی زارلاند-ی ئه‌ڵمانیا كه بڕیاری خۆڕێكخستنیان دابوو، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیان ساز كرد.
ژنانی ئێزدی له شاری زاربروكه‌ن-ی هه‌رێمی زارلاند-ی ئه‌ڵمانیا كه بڕیاری خۆڕێكخستنیان دابوو، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیان ساز كرد.
ژنانی ئێزدی له شاری زاربروكه‌ن-ی هه‌رێمی زارلاند-ی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیان ساز كرد و كۆمینی ژنانی ئێزدییان له‌ژێر ناوی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» دروستكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی كورد-ی فرایبۆرگ، ژنانی ئێزدی و نوێنه‌رانی ژنانی عه‌له‌وی ئاماده بوون. كۆنگره‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی شۆڕش و ئازادی ده‌ستیپێكرد. دوای هه‌ڵبژاردنی دیوان، كۆنگره به پێشكه‌شكردنی وتار ده‌ستیپێكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا زێرۆ ئال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی خۆڕێكخستنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ژنانی ئێزدی. ناوبراو وتی: پێویسته ژن به‌تایبه‌تی ژنانی ئێزدی بۆ پاراستنی پارادایمی كۆنفیدرالیزیمی دیموكراتی، له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه، ئایین و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، خۆیان ڕێكخه‌ن.
له درێژه‌ی كۆنگره‌ی ژنانی ئێزدی، سۆنگول تالای نوێنه‌ری س.م.ژ قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ژنان ڕێ ناده‌ن ئه‌ردۆغان فه‌رمان له شه‌نگال، یان له عه‌فرین و هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌ی كوردستان پێكبێنێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ژنان زیاتر تێبكۆشن و خۆیان ڕێكخه‌ن.
له دوای پێشكه‌شكردنی وتهكان، ڕاپۆرتی كار خوێنرایه‌وه و دواتریش هه‌ڵسه‌نگێنرا. هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا ٤ كۆمسیۆن هه‌ڵبژێردران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك دروستكرا كه له ١٣ ژن پێكهاتوون.
s.m