ژنانی کوردی دانیشتووی ڕووسیا گۆشەگیری سەرئۆجالانیان ئیدانەکرد

ژنانی کوردی دانیشتووی شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وهێرش بۆسەرگەلی کوردیان لە هەرچوارپارچەی کوردستان بە ڕاگەیەنراوێک ئیدانەکرد کرد.

ژنانی کوردی دانیشتووی مۆسکۆ-ی پایتەختی ڕووسیا لە بەردەم ماڵی کورد گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وهێرش بۆسەرگەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستانیان بە ڕاگەیەنراوێک شەرمەزارکرد و ئاماژەیەن بە دۆخی ڕێبەر ئۆجالان کرد.

' هێرشی دڕندانە وگۆشەگیری بەیەک ئامانج دەکرێت'

لەسەرناوی ژنان هاوسەرۆکی تەڤگەری ژنی کورد-ی ڤیانا-ی مۆسکۆ'تەراقادر' ڕاگەیەنراوەکەی خوێنەدە. قادردەستنیشانی کرد کە وەک گەلی کورد ئەو فاشیزمە قەبووڵ ناکەین و شێوازە هەڵسوکەوتە بۆکۆیلەکردنە. قادر ئاماژی بە هێرشی سەرباکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان کردو وتی، " لەدژی کەلی کورد هێرشێکی دڕندانە ئەنجام دەدرێت. ئەو هێرشە دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا کە دەیکاتە سەرگەلی کورد راستەوخۆ پێوەندی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کوردەوە هەیە."

قادر لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە کورد کوردی چەند ساڵی پێش نییە ودەستنیشانی کرد کە ئەوان هیچکات دەست لە ڕێبەرئاپۆ بەرنادەن. قادر وتی، " هیچکات سیاسەتی قڕکردن وسڕینەوەی دەوڵەتی تورکیا سەرناکەوێت. ئازادی گەلی کورد ئازادی ڕێبەرئاپۆیە، گەلی کورد بێجگە لە ئازادی ڕێبەرئاپۆ بەهیچ شتێک ڕازی نابن."

' لەدژی ئێران ناڕەزایەتییان ئەنجام دا'

هەروها هاوسەرۆکی تەڤگەری ژنی کورد-ی ڤیانا-ی مۆسکۆ'تەراقادر' ئاماژەی بە لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات کوردستان کرد کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە لەسێدارەداران و وتی، " ئەو کردەوانە ڕژیمی ئێران قەبووڵ ناکرێت، دەبێت ڕژیمی ئێران کۆتایی بە سزای لەسێدارەدان بهێنێت. گەلی کوردیش لەدژی ئەو هێرشانەی رژیمی ئێران چالاکییەکانی بەهێزتر دەکات.

ک-ش