ژنان به‌ ڕه‌نگی هه‌ده‌په‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مان

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران، هه‌ده‌په‌ ٢٥ ژنه‌په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی توركیا. له‌و ژماره‌یه‌ ٩ په‌رله‌مانتار له‌ ڕیزبه‌ندی ژماره‌ یه‌ك سه‌ركه‌وتن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كان، پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په‌ زیاتر له‌ ١١.٥٠% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ٦٧ په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی توركیا. له‌و ژماره‌یه‌ ٢٥ په‌رله‌مانتار له‌ ژنان پێكهاتوون. له‌ كۆی ئه‌و ٢٥ ژنه‌په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ‌، ٩ په‌رله‌مانتار له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوون.

ژنه‌پارله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ خوولی نوێی په‌رله‌مانی توركیا:

ئیسته‌نبووڵ: په‌روین بووڵدان، ئۆیا ئه‌رسۆی، هودا كایا، دیلشات جانباز كایا، زوله‌یخا گولوم

ئیزمیر: سه‌رپیل كه‌مالبای

ئه‌نقه‌ره‌: فیلیز كه‌ره‌سته‌جی ئۆغلوو

ئه‌ده‌نه‌: تولای هاتیم ئۆغوللاری

ئاگری: دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر

ئامه‌د: سالیحه‌ ئایده‌نیز، ڕه‌مزیه‌ تۆسوون، سه‌مرا گوزه‌ل، دێرسم داغ

جۆله‌مێرگ: له‌یلا گوڤه‌ن

مێرسین: فاتمه‌ كورتولان

مێردین: په‌رۆ دوندار، ئه‌برو گونای

مووش: گولستان كلچ كۆچیگت

سێرت: مه‌رال دانش به‌شتاش

ڕوحا (ئورفا): ئایشه‌ سوروجو

وان: به‌دیعه‌ ئۆزگۆكچه‌ ئه‌رتان، موئه‌زه‌ز ئۆرهان

ئێلح (باتمان): فه‌له‌كناس ئووجا، ئایشه‌ ئاجار باشاران

شرناخ: نووران ئیمیر

s.m