گەریلاکانی یەژاستار: ئێمە قەرزداری ڕێبەری خۆمانین
گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد.
گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد.
گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد. گەریلا کان دەستنیشانیان کرد " سالڕۆژی لەداک بوونی ڕێنەر ئاپۆ سەر لە نوێ ژیانەوەی ئێمەی ژنە. ئێمە ئەم بۆنەیە پیرۆز دەکەین."
بەرفین کوبانی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک ژیانەوەی گەلی کورد ناو لێبرد و وتی: من ٤ی نیسان/١٥ی خاکەلێوە لە تەواوی هەڤاڵانم لە سەنگەری شەڕدا و گەلی عەفرین کە بە ڕەنگێکی مێژوویی بەرخۆدانی دەکەن پیرۆز دەکەم.
ئێمە باش دەزانین کە ئەو بەرخۆدانییەی کە لەهەمبەر دوژمندا دەکرێت، بەرهەمی هزر و ڕامانی سەرۆک ئاپۆیە.
بەرفین کوبانی ئاماژەی بە بەرخۆدان-ی سەردەم لە عەفرین کرد و وتی: ئەردۆغانی فاشیست پێی وایە کە سەرکەوتووە، بەڵام داگیرکەران هەرلەناو ئەو خاکە داگیرکراوەدا بخنکێن. نزیک ٣ مانگە کە گەلی عەفرین جێگەو و واری خۆیان جێ هێشتووە، بەڵام بە ڕۆحی شۆڕشی بارین کوبانی و ئەڤێستا خابوور، بەرخۆدانیێکی قارەمانانە دەکەن.
ئەو چەتانەی کە ئیستاکە عەفرینیان داگیرکردووە هەرلە ناو ئەو خاکە داگیرکراوەدا لەناو بچن. وەک چۆن بەرخۆدانی کوبانی لە سەر ڕێبازی ئازادی ژن و بەرؤحی فیدایی ئارین میرکان سەر کەوت، هێرشی فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە لە هەر چوارپاڕچە تێک بشکێت.
ئاخین گابار، یەکێکی دیکە لە گەریلاکانی یەژاستارسەرەڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: ئێمە باوەڕمان وایە کە بە زوترین کات لەگەل سەرۆکی خۆمان ئەم ڕۆژە لە چیاکانی کوردستاندا پیرۆز دەکەین. هەر ساڵ بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە ئێمە نامەێک بۆ ڕێبەری خۆمان دەنوسین.کاتێک کە پێنوس هەلدەگرم حەسرەت و دلسۆزی خۆم بۆ ڕێبەرەکەم دەنوسم. ئێمە لە سایەی ڕێبەری خۆمانەوە ڕێگای ئازادیمان پەیدا کردووە.ئێمە قەرزداری ڕێبەری خۆمانین.
https://i.imgur.com/Ghx4rg6l.jpg
ک-ش