یادی شه‌هید نووژیان ئه‌رهان كرایه‌وه
پلاتفۆڕمی ژنه‌ڕۆژنامه‌وانانی میزۆپۆتامیا یادی ڕۆژنامه‌وان نووژیان ئهرهانی كرده‌وه كه ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه له شه‌نگال شه‌هید كرا.
پلاتفۆڕمی ژنه‌ڕۆژنامه‌وانانی میزۆپۆتامیا یادی ڕۆژنامه‌وان نووژیان ئهرهانی كرده‌وه كه ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه له شه‌نگال شه‌هید كرا.
پلاتفۆڕمی ژنه‌ڕۆژنامه‌وانانی میزۆپۆتامیا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و یادی شه‌هیدی ڕاگه‌یاندنی ئازاد نووژیان ئه‌رهان (توبا ئاكیلماز)ی كرده‌وه كه ڕۆژی ٢٣ی مارسی ٢٠١٧ له شارۆچكه‌ی خانه‌سۆر-ی شه‌نگال له لایه‌ن گرووپێكی پارتیی دیموكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه به ناوی «پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ» شه‌هید كرا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، نووژیان له بواری ڕاگه‌یاندنی ئازاد ده‌نگی شه‌نگال بوو.
پلاتفۆڕمه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، نووژیان له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌ستی به كاری ڕاگه‌یاندن كردووه تا ٢٣ی مارسی ٢٠١٧ كه شه‌هید كرا، ڕاستییه‌كانی ئاشكرا ده‌كرد و بوو به مه‌شخه‌ڵێك له بواری په‌یامنێری ژناندا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی پلاتفۆڕمی ژنه‌ڕۆژنامه‌وانانی میزۆپۆتامیادا هاتووه: یادی نووژیان ئه‌رهان ده‌كه‌ینه‌وه و جارێكی دیكه ده‌یڵێینه‌وه له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاستی ده‌بین كه نووژیان له‌پێناویدا ژیانی خۆی له‌ده‌ستدا.
s.m