یەژەکە-ی ئەڵمانیا:بەشداری کردن لە نەورۆزی هانۆڤەر خاوەنداریەتی کردنە لە عەفرین

(یەژەکە)ی ئەڵمانیا پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و ڕایگەیاند:بۆ عەفرین دەبێت هەر کەسیک خاوەنداریەتی لە نەورۆزی ٢٧١٨ی کوردی بکات، وداوای لە گەل کرد کە لە ڕیکەوتی ١٧ی ئادار/٢٦ی ڕەشەمە بەشداری لە مەراسیمی نەورۆزی هانۆفێر بکەن.

یەکیەتی ژنانی کوردستان-ئەڵمانیا،لە بەیاننامێکدا دەستنیشانی کرد، کە گەلی کورد سەرەڕای گوشارەکانی حکومەتی تورکیا ، بە گڕو تینێکی گەرمەوە جەژنی نەورۆزیان کردووە، و ئاگری نەورۆز لە زیندانی ئامەد دا بەو ئاگرەی کە مەزڵوم دۆغان لە ساڵی ١٩٨٢ دا ڕۆشنی کرد وتا ئاگری نەورۆزی زەکییە ئاڵکان،رەحشان دمیڕل،روناهی ، بێریڤان،سەما یوچ بو بە ئاگری ئازادی بۆ گەلەکەمان.

 لە درێژەی بەیاننامەکەی یەژەکە دا هاتووە: دەوڵەتی تورکیای فاشیسیت، بۆ لەناو بردنی بەرخۆدانیی نەورۆز لە هەمو پیلانێک کەڵک وەردەگرێت.

لە بەیاننامەکەداهەروەها هاتووە کە هێرشی هەمەلایەنەی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین بە مەبەستی قڕکردنی گەلی کوردە و بێدەنگی وەڵاتانی ڕۆژئاوایی شەرمێکی گەورەیە .

بەلام با باش بزانن کە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا چەندە قورستر بێت گەل لە هەبەر داگیرکەردا سەردانانەوێنێت و هیچکات دەست لە بەرخۆدان بەرنادەن.

هەموکات گەلی ئێمە بە بەدیلی قورس یادی نەورۆزیان کردووەتەوە.

" بانگەوازی بۆ نەورۆزی هانۆفێر"

یەژەکە-ی ئەورووپا جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی لە هەمو گەلی کورد وگەلانی دیکە پیرۆزکرد و بانگەوازی ئاراستەی هەمو مەجلیسی ژنان، کۆمین وئەندامانی خۆی، گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد کرد کە لە ١٧ی ئادار/٢٦ ڕیبەندان، لە شاری هانۆفڤێری ئەڵمانیا بەشداری مەراسیمی گەورەی نەورۆزی کوردان بکەن.

ک-ش