بەشداربوونی بکوژانی ژنان لە کۆبوونەوەی ئیدارەی شام شەرمەزار کرا

کۆنگرەی ستار بەشداربوونی بکووژانی هەڤرین خەڵەف لە کۆبوونەوەی ئیدارەی شام شەرمەزار کرد و گوتی: "لە بەرانبەر ئەو بڕیارانەی کە لە شام دەدرێن دەبێت بێدەنگ نەبین".

کۆنگرە ستار

کۆنگرەی ستار دربارەی بەشداربوونی بەڕێوەبەری سەرۆکی جیهادیست بە ناوی "ئەبو حاتەم شەقرا" کە بکوژی سەرۆکی پێشووی پارتی ئایندەی سووریا، هەڤرین خەڵفە، لە مەڕاسیمی سەرۆک کۆماری سووریادا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە پێش ناوەندی محەمەد شێخۆی کەلتوور و هونەری شاری قامیشلۆ بە بەشداری ڕێکخرا و دامەزراوەکانی ژنان لە هەرێمەکە، ژن و ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە لایەن وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیهان لۆقۆوە خوێندرایەوە.

ڕیهان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و داعش بەرخۆدانێکی بێ هاوتای بەڕێوەبرد و گوتی: "هەربۆیە کاتێک ئاستی تێکۆشان، خەباتی ژنان، پڕۆژەی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" فراوان دەبێت، دەبینین کە داگیرکاری لەسەر هەرێمەکەمان زیاتر دەبێت. ئەوان نایانەوێت ئەو پڕۆژەی کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەتی دەکەن سەربکەوێت".

وتیشی: "بینیمان کاتێک دەستەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە( چووە ناو شارەکانی حەلەب، حومس، دیمەشق و لازقییە، ڕۆژانە بڕیاری لەسەر بوونی ژن و شوناس و زمان و شۆڕش و مێژوویان دەدا. ئاماژە بەوەکرد کە ئەوە لە دژی ئیرادەی ئازادی ژنانە، دەیانەوێت سەر و چاوی ژنان ببەستنەوە و دەنگیان نەهێڵن".

ڕیهان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکرد کە بە ناوی 'سەرکەوتن'ی هەتەشە لە شام کۆنگرەیان ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا زیهنیەتی ئایینپەرستی، نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی دیار بوو و گوتی: "بەم هەنگاوە دەیانەوێت بەسەر ئیرادەی ژنانی ئازاد بە شێوەیەکی نێرسالارانە سووریا دامەزرێنن. لە لایەکی دیکەوە چەتەیەکی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەری وەک ئەبو حاتەم شەقرا بکوژی ژنان و پێشەنگی شۆڕشمان سیاسەتمەداری کورد هەڤرین خەڵەف، لە کۆنگرەکە ئامادەبوو. قبوڵ ناکەین بکوژانی ژنان لە شوێنی بڕیاردان جێ بگرن".

ڕیهان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای ئەوەی بکوژانی هاووڵاتییان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی لە لیستی تیرۆردان، بەڵام پەیامی سەرکەوتن لە کۆنگرەی شام دەخوێننەوە. ئەمەش قبوڵ ناکرێت و گوتی: "سیستەمێک کە چەتەکان پێشەنگایەتی بکەن، قبوڵی ناکەین. لە بەرانبەر ئەو بڕیارانەی لە شامەوە دەردەکرێت، نابێت بێدەنگی هەبێت، دۆسێی هەڤاڵمان هەڤرین خەڵەف، دۆسێ بکرێتەوە بۆ ئەو کارانەی کە لە عەفرین ئەنجام دەدرێن و ئەم کەسانە لە حەلەب و دیمەشق ئەنجامیان داوە پێویستە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بە شێوەیەکی بەهێز و خێرا بدرێنە دادگا".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "نا بۆ بکوژانی ژنان" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.