هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان نیشاندا

هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار (CFWI) لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی کورد ڕووبەڕووی ستەمێکی گەورە دەبێتەوە.

خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕەیحان حاجیئۆغلۆ، ڕەحیمە کارڤار، نەجلا دەمیر، وڵات ئاکین و ئەحمەد گونەش دوێنێ بەیانی لە هەڵکوتانەسەری پۆلیسدا، دەستبەسەرکران. هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار (CFWIJ) ناڕەزایەتی لە بەرانبەر فشاری سیستەماتیکی پۆلیسی تورک لە دژی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد نیشاندا.

هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار گوتی: "پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵ و شوێنی کاری ڕۆژنامەنووسان و ٤ ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکرد. لە هەڵکوتانە سەردا پۆلیس هەڕەشەی لە ڕۆژنامەنووسان کرد و دەستیان بەسەر کەرەستە دیجیتاڵییەکاندا گرت. لە ئیستەنبوڵ هەڵکوترایە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مارتی و گونجەل و چەندین کاتژمێر پشکنین ئەنجامدراوە. ئەم فشارە ئەوە نیشاندەدات کە ڕاگەیاندنی ئازاد ڕووبەڕووی ستەمێکی گەورە دەبێتەوە. وەک هاوپەیمانیی ژنانی ڕاگەیاندنکار ئەم دەستبەسەرکردنانە شەرمەزار دەکەین و داوا ئازاد کردنی ئەوان دەکەین".