کەجەدەپە: لە مانگی حوزەیران ٢٢ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە تاوانی ژنکوژی ڕادەگرین (کەجەدەپە)، لە مانگی حوزەیران ٢٢ ژن کوژراون و ٢٧ ژن بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە تاوانی ژنکوژی ڕادەگرین (کەجەدەپە)، لە مانگی حوزەیران ٢٢ ژن کوژراون و ٢٧ ژن بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
پلاتفۆرمی کەجەدەپە زانیارییەکانی دەربارەی توندوتیژییەکانی پیاوان لە مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ٢٢ ژن کوژراون و ٢٧ ژن بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زۆربەی ژنەکان بەهۆی خواستی جێهێشتنی هاوسەرەکانیان کوژراون، چونکە گرێبەستی هاوسەرگیرییان ڕەتکردۆتەوە، هەروەها هۆکاری کوشتنی ١٣ ژن نادیارە.
پێویستە مردنە گوماناوییەکان ڕوون بکرێنەوە
کەجەدەپە سەبارەت بەو ٢٧ ژنەی بەشێوەی گوماناوی مردوون ڕایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتادا، مردنی گوماناوی ژنان و خۆکوژی زیادیان کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەداخەوە مردنی گوماناوی ژنان لە تاوانی کوشتنی ژنان زەحمەتتر دەبێت. پێویستە ڕوون بکرێتەوە ئەو ژنانە بە سودفە مردوون یان کوژراون، یان خۆیان کوشتووە یان ناچارکراون بە خۆکوشتن".