کۆنگرەی ستار زیلانی بیرهێنایەوە
کۆنگرەی ستار گوتی: "زیلان لەڕێگەی شەڕڤانێتیی خۆیەوە، لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرانبەر گەلەکەی، بە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئەخلاقی و سیاسی و ئیکۆلۆژیی ئازاد، سەرلەنوێ ژیانی پێناسە کردەوە".
کۆنگرەی ستار گوتی: "زیلان لەڕێگەی شەڕڤانێتیی خۆیەوە، لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرانبەر گەلەکەی، بە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئەخلاقی و سیاسی و ئیکۆلۆژیی ئازاد، سەرلەنوێ ژیانی پێناسە کردەوە".
زیلانی تێکۆشەر (زەینەب کناجی) لە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦ دژی هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەر ئاپۆ کە ٦ی ئایاری هەمان ساڵ لە دیمەشق ئەنجامدرا، لە دێرسیم چالاکییەکی فیدایی دژی سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا.
بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلانەوە، کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا، زیلان و هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران، شەهید سەما یوجە و ڤیان و ڕەهشان و ئەلەفتێریا یادکراونەتەوە، دەڵێت، ئەم شەهیدانە بە جەستەی خۆیان پردێکیان بەرەو ئازادی ئافراند.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، شەهید زیلان بە چالاکییە سیمبولیکە نەمرەکەی و فەلسەفەی تێکۆشانی ژنی ئازادی شەڕکەر و ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار و پەیوەست بە دۆزی گەلەکەی پیشاندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شەهید زیلانی وەک مانیفێستۆی ئازادیی ژنی سەدەی بیستەم پێناسە کرد و گوتی، هەڤاڵ زیلان فەرماندەی منە، من شەڕڤانی ڕێگەی ئەوم. هەروەها ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیلاندا مۆدێلی ژنێکی وڵاتپارێزی کوردی بینی کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە ڕێبازی سۆسیالیستیدا داکوتاوە. هەروەها بە شاژنی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان و نموونەی ژنێکی ئازاد و بوێر ناوی بردووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " زیلان لەڕێگەی شەڕڤانێتیی خۆیەوە، لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرانبەر گەلەکەی، بە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئەخلاقی و سیاسی و ئیکۆلۆژیی ئازاد، سەرلەنوێ ژیانی پێناسە کردەوە. چالاکییەکەی لەدایکبوونەوەیەکی نوێیە بۆ تەڤگەری ئازادیی کوردستان و سەرەتای ئاسۆیەکی نوێیە بۆ سوپابوونی ژنان. زیلان کۆتوبەندەکانی شکاند و جەستەی خۆی پێشکەشکرد بە ڕێگەی ئاشتی و ڕزگاریی لە کۆیلایەتی".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، شەهید سەما یوجە و چەندین شەهیدی تر بوونە شوێنکەوتەی شەهید زیلان، دەڵێت: "بەڵێن بۆ هەڤاڵ زیلان و ڕێبەر ئاپۆ نوێ دەکەینەوە، درێژە بە ڕێگەی تێکۆشان دەدەین تا ئامانجی شەهیدان بەدی دەهێنین و دەگەینە ئازادیی ژنان و دیموکراسی و ئاشتیی ڕاستەقینە بەگوێرەی ئایدۆلۆژیای مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەشێک لە نامەکەی شەهید زیلان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکراوەتەوە.