لە کۆبانێ ژنانی گەنج بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕێپێوانیان کرد
یەکێتی ژنانی گەنج بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لە کۆبانێ بە جلوبەرگی کوردییەوە ڕێپێوانیان کرد.
یەکێتی ژنانی گەنج بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە لە کۆبانێ بە جلوبەرگی کوردییەوە ڕێپێوانیان کرد.
بەرخۆدانی ٨ ی ئادار ئەمساڵ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە درووشمی "بە ئیرادەی ژنانی ئازاد سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری و گۆشەگیری پووچەڵ دەکەینەوە" ئەنجامدەدرێن.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجەوە ڕێکخرا، لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج نەدا شاهین، گوتی: "ئەم ڕۆژە لە ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی چیا ئازادەکان کە تێکۆشانی ئازادی دەکەن، پیرۆز دەکەین".
نەدا شاهین، هەروەها گوتی: "هەردەم دەیانەوێت مافی ژنان نەهێڵن، بەڵام ئێمە هەردەم دژی توندوتیژی و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژییەکان ڕێگەی ئازادی دەگرین. ئێمە لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی پێشەنگ گەیشتینە ئەم ئاستە".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.