لە مانگی ئابدا ٢٥ ژن لە ئێران کوژراون
لە ماوەی ئەم مانگەدا، لە ئێران لانیکەم ٢٥ ژن کوژراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ماوەی ئەم مانگەدا، لە ئێران لانیکەم ٢٥ ژن کوژراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران بەردەوامە. لە مانگی ئابدا، لانیکەم ٢٥ ژن کوژراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ھاوکات بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی خراونەتەڕوو، زۆرێک لە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە شێوەی گوماناویی وەک "خۆکوشتن" تۆمارکراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بۆشایی یاسا و نەبوونی ڕێکاری یاساییەوە، لە ئێران بەتایبەتی کوشتن لەژێر ناوی "شەرەف" بە "خۆکوشتن" تۆمار دەکرێت.
ژ.ن