لە شەنگال سیمینارێک دەربارەی نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو
لە شەنگال لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەوە و بیناسێنە"، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شەنگال سیمینارێکی ئەنجامدا، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شەنگال لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەوە و بیناسێنە"، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شەنگال سیمینارێکی ئەنجامدا، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
سیمینارەکە لەلایەن تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئەنجامدرا. سیمینارەکە لە شارەوانی گەلی سەردەشت، لەلایەن ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەلیلە مەدیا پێشکەشکرا.
پێش دەسپێکردنی سیمینارەکە، لە کەسێتی شەهیدانی ١٤ـی تەمموز، هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێزەوە یادکرانەوە. پاش یادکردنەوە شەهیدان، نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی خوێنرایەوە.
'پێویستە ژن لە هەموو لایەکەوە باوەڕیان بە خۆیان هەبێت'
دەلیلە مەدیا تیشکی خستەسەر گرنگیی ژنۆلۆژی، ڕایگەیاند ژنان پێشەنگایەتی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن، ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕوانی زۆری لە ژنان هەیە، گوتی: "ئێمە هەڵوەستە لەسەر ئەوە دەکەین کە چۆن ژنانی شەنگال پێشەنگایەتی ژنانی جیهان بکەن. پێویستە ژنان لە هەموو ڕووییەکەوە باوەڕیان بە خۆیان هەبێت. بۆ ئازادیی خۆیان و ئازادیی کۆمەڵگە تێبکۆشن. دەبێت هەموو ژنان هێز و تێکۆشانیان یەکبخەن".
'دەبێت لە ژنۆلۆژییدا قاڵ ببینەوە'
ژنانی بەشداربووش سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو، ڕایانگەیاند ڕێبەر ئاپۆ پێش هەموو کەسێک بۆ ژنان بیری کردووەتەوە و تێکۆشاوە، گوتیان: "ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ژنان ئازاد بن و ئازاد بژین. دەبێت ئێمە وەک ژنان لە هەموو ڕووییەکەوە خۆمان پەروەردە بکەین و پێشەنگایەتی بکەین. دەمانەوێت خۆمان لە فەلسەفەی ژنۆلۆژی قاڵ بکەینەوە و بەو پێیەوە ژیانمان ڕێکبخەین".
سیمینارەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.