دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەى ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە کەسایەتیی ئافرێنەرانی ئەمڕۆدا، ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ژنانی کوردستان و لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆزە بێت. لە ڕۆزا لوکسەمبۆرگەوە تا کلارا زێتکین، ساراکان، ئێمە بەرخۆدان لە ئایدیۆلۆژیای باڵادەستی دەوڵەت - پیاو و عەقڵییەتەکەیان دەکەین. ئەو بەرخودانە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان پەرەی پێدەدرێت و دەبێتە هۆی تێکۆشانێکی قووڵتر و سڵاو لە تێکۆشانە دەکەین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:
"ئێمە ٨ی مارس لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، کە لە هەموو بوارەکان و ئاستەکانی ژیانماندا، لەسەر پارادیگمای فەلسەفەی ژیانی ئازاد، ئازادیی ژنان دەکاتە چەق و ناوەند. ئێمە بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەرایەتیمان پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتیی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دا هەڤاڵانمان تۆڵهەڵدان رامان، سۆسن بیرهات، شیلان گۆیی، سۆزدار جودی، ئاواز ورمێ، غەریبە گەزەر و نوژیان ئۆجالان دا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ژنان و شۆڕشی مرۆڤایەتیی دەکەینەوە.
خەباتی ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کە میراتگری خەباتی ژنان و گەلانە لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دژی عەقلییەتی نێر – دەوڵەت، لە قۆناغێکی گرنگ و مێژووییدایە. ئەگەر ژنان بتوانن ئەو ئاستە مێژووییە وەرچەرخێنن بۆ خەباتێکی هاوبەش، بە هێزی بەرخودان و بەرگری و ڕێکخستن، دەبنە سەرکەوتنی ژنان و هەموو مرۆڤایەتی. سووربوون و هەڵوێستی ژنان لە ٨ی مارسدا دەبێتە نیشانەی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی هێزە هەژمونگەراکان و سیستمی جەنگ و شەڕانگێزییان، جینۆساید، پاکتاوکاری، دەستدرێژی، داگیرکاری، تاڵانکردنی سروشت.
مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بە هۆی گوشاری هێزی نەتەوە - دەوڵەت و عەقڵییەتی باڵادەستی زاڵمانە و ستەمگەرانە، لە هەموو ناوچەکانی جیهان لە دژی ژنان و بە گشتی لە دژی کۆمەڵگە شەڕێکی سەخت و وێرانکەر بەڕێوەدەبات. شەڕی هێزە هەژموونییەکان لە دوای ئەفغانستان، عێراق، لیبیا، یەمەن و سوریا ئێستا لە ئۆکرانیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نوخبەی هێزپارێزەکان بەردەوامە. دیسانەوە باجی ئەو جەنگە بەسەر ژنان و کۆمەڵگادا دەسەپێنرێت و لێیاندەسەنرێت، کە بوونەتە بەندکراوانی سیستمی دەوڵەت – نەتەوە. عەقڵییەتی پیاوسالاری دەستکەوتەکانی ژنان بە بەربەست لە بەردەم گوڕدان بە باڵادەستیی خۆیان دەزانن و بۆ ئەوەش هەموو جۆرە هێرش و دڕندەیەک ئەنجام دەدەن. لە توندوتیژی، کوشتن و جینۆسایدی جەستەیی و بۆ شەڕی دەروونی و تایبەت، لە دەستدرێژیی سیستمەوە بۆ شوێنی کار، ماڵە تایبەتەکان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، چەرخێکی خۆکوژی لەلایەن سیستمی پیاو – دەوڵەتی زایەندپەرەست بەرامبەر بە ژنان و لە کەسایەتیی ژنان دا دژ بە هەموو کۆمەڵگا بەڕێوەدەبرێت. لە دژی ئەو چەرخ و بازنە خۆکوژییە فراوانکردنی بەرخۆدانی ژنان، ڕێکخستنەکانیان، خۆپاراستن و بەرەی خەبات پێویستە، دەبێت ئەوە لەلایەن هەموو ژنێک وەک ئەرکێک سەیر بکرێت و جێبەجێی بکەن و لە هەموو ساتێکی ژیاندا تێکۆشانی بۆ بکەن.
گەورەترین و دژوارترین شەڕی ئەمڕۆ، لە کوردستان لەسەر ئەو جوگرافیایەدا بەڕێوەدەچێت، کە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان و هێڵی ئازادیی ژنان تیایدا بەرەو پێش دەچێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان - باخچەلیی فاشیست گەورەترین دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنانی کورد و لە کەسایەتیی ژنانی کورددا بەرامبەر بە هەموو گەلانی ناوچەکە بەڕێوەدەبەن. لە کەسایەتیی ئەردۆغان – باخچەلی دا عەقڵییەتی دەسەڵاتداری پیاو – دەوڵەت لە دژی ژنان و کۆمەڵگە زۆر بە ئاشکرا ئەنجام دەدرێت و دەبینرێت. تۆڵەی ئەو دوژمنایەتییە گەورەیەشیان بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەرایەتیمان ئەنجام دەدەن. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و سیاسەتی پاکتاوکردنی ژنان لە باکوری کوردستان تاوەکو ڕۆژئاوا، باشور و بەتایبەتی شەنگال و مەخمور لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە. ئامانجی سەرەکیی سیاسەتی پاکتاوکردن، لە ناوبردنی هێز و ئیرادەی کوردە ئازادەکانە، کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان گەشە دەکات و کاریگەریی لەسەر جیهان دروستکردووە. وەک ژنانی کورد دەبێت تێکۆشانمان لە دژی هێرشە نامرۆڤانە و نائەخلاقییەکانی دەوڵەتی تورک زیاتر بکەین.
لە کوردستان ڕێگای پوچەڵکردنەوەی سیاسەتەکانی پاکتاوکردن، تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی و کۆتاییهێنان بە ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە بە بەرزکردنەوەی هێڵی بەرخۆداندا تێدەپەڕێت. تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادی، کە ٥٠ ساڵە بە ڕۆحی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و لەسەر پێداگری لەسەر ئەم هێڵە و بە ڕاستیی پێشەنگایەتیی قارەمانە گەورەکانی ژنان گەیشتووەتە ئەمڕۆ و خۆی کردووە بە کارەکتەرێکی خەباتی جیهانی. ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک)، لەسەر ئەو بنەمایە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەینە ناوەند و چەقی تێکۆشانمان و بەرەوپێشبردنی. ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسان بە ئازادیی ڕێبەرایەتیمان بونیات دەنرێت و دەپارێزرێت. ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان ڕۆحی تێکۆشانی ٨ی مارسی لە سەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان پەرەپێدا و واتاداری کرد و گەیاندییە ڕاستیی ڕێپێوانی ئازادی لەگەڵ ژنان، بۆیە ئێمە وەک ژنانی کورد و شۆڕشگێڕانی هێڵی ئاپۆیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی خۆما دەزانین.
هەڵمەتی "لە دژی پاکتاوکردنی ژنان کات کاتی پاراستنی ژنان و کۆمەڵگای ئازادە" و هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە سەر بنەمای ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان، بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ژنان و بەرخۆدانی گەلان پەرەی پێدرا. بە ڕۆح و ئیرادەی تێکۆشانی ٨ی مارسی ژنان و بە ڕۆحی و ئیرادەی جەژنی نەورۆزی گەلان، سەرەتا ژنانی کورد و گەلەکەمان لە دەوری هێڵی ڕێبەرایەتیمان بوونە بازنەیەک لە ئاگری ئازادی و بە پێداگری و بڕیاری خۆیانەوە بۆ بڵندکردنەوەى تێکۆشان و پێداگری لە لەسەر پاراستنی ژیانێکی ئازاد و شکۆدار بە هەڵوێستێکی بەهێزیان نواند و وەڵامی پێویستی هێزە داگیرکەر و چەوسێنەرەکانیش دەدەنەوە.
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ژنان لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان، خاوەنداری لە ڕۆژی خۆیان دەکەن و بە چالاکیی جۆراوجۆر لە سەرپێن. ژنان لە هەموو نەتەوە و قەوارە جیاوازەکانەوە بە ڕەنگ و زمان و کولتووری خۆیان بەشدارییان لە چالاکییەکاندا کرد. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ژنان خاوەنداری لە بەهای ژنان و ژیان دەکەن و دەیپارێزن. لە هەمان کاتدا ئاوات و خواستی ئەو ژنانە زیندووکردنەوەی میراتی کلارا و ڕۆزا و ساراکانە، ک ئەوەش بە مانای ئەوەیە سەدەی ٢١ بە پێشەنگایەتیی ژنان دەبێتە سەدەی زیندووکردنەوەى شۆڕشی سۆسیالیزم.
لەسەر بنەمای ئەم باوەڕە بەهارێکی تری ژنان و گەلان بەڕێدەکەین و تیادا دەژین. ئێمە پەیوەستبوون و تامەزرۆیی و پەرۆشی بۆ ئازادی، کە لە دڵ و مێشکی هەموو ژنێکی بەرەنگار و بەرخودێردایە، رۆژی تێکۆشان، رەنج، فیداکاری و قوربانیدانی گەورەی گرانبەهای ٨ی مارس لە هەموو ژنانی سەرتاسەری جیهان، کە بۆ بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ژنان و مرۆڤایەتی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) دەڵێین، تێکۆشانی ژنان، ژیانی ئازاد و بەرخۆدانیان، شۆڕشی ژنان و مرۆڤایەتی مسۆگەر دەکات. ئێمە بەبۆنەی ڕۆژی خەبات و رابوونی گەورەی ژنان لە رۆژی ٨ی مارس دا بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان گەورەتر دەکەین، بە بڕیار و پێداگرییەوە لەسەر هێڵی شەهیدانمان و پەیوەستبوونمان بە ڕێبەرایەتیی ئازاد دووبارە دەکەینەوە. رۆژی ٨ی مارس لە هەموو زیندانیانی دۆزی ئازادی و لە کەسایەتیی گەریلاکانی یەژاستاردا لە هەموو شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی پارێزەری هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین".
ژ.ت