رۆناهی سەرحەد: ژنۆلۆژی بنەمایەکی زانستیە

رۆناهی سەرحەد سەرنجی راکێشا بۆ سەر پەیوەندی نێوان ژنۆلۆژی و کۆمەڵناسی و ئەوەی خستەڕوو کە چەمکەکانی دیموکراسی، سیاسەت، ژیان تەنیا بە ژنۆلۆژی دێنەدی. رۆناهی سەرحەد وتی، "خۆی لە خۆیدا ژنۆلۆژی کۆمەڵناسیە. کۆمەڵناسیش بناغەی هەموو زانستەکانە.

ئەندامی ئەنجومەنی پاژک رۆناهی سەرحەد بەشداری لە بەرنامەی خۆبوونی ژن تی ڤیدا کرد. رۆناهی سەرحەد لەسەر بابەتی ژنۆلۆژی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوان ئارژین بایسەلی دایەوە.

ئامانجی زانستی ژنۆلۆژی چییە؟

ژنۆلۆژی زانستی سۆسیۆلۆژیای ژنە، بەڵام پرۆسەیەک هەیە کە ئەو پێناسەیەی هێنایەکایەوە. بۆ ئەوەش سەرەتا سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەم کە ئەو چەمکەی ئافراند، پێشکەش بە جیهانی کرد و کردیە چەمکێکی گەردونی. لەهەمان کاتدا شەهید لەیلا ئاگری، هێلین گارە و هەڤال مالدا کە راستەوخۆ لەو خەباتەدا بەشداربوو و لە کار و خەباتەکانی رۆژئاوادا درێژەی پێدا،یادیان دەکەمەوە و لە کەسایەتی ئەو سێ هەڤاڵە شۆڕشگێڕەدا کە لەو خەباتەدا بەشدارییان کرد و ویستیان ببنە وەڵام بۆ ئەو خەباتە بەشداربوون سڵاویان لێدەکەم. بە هاتنەکایەی ژنۆلۆژی سەرۆکایەتی بە تایبەتی لەسەر لێکۆڵنەوەکانی پەیوەست بە ژنان راوەستەی کرد. کاتێک مرۆڤ لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی سەرۆکایەتی، دامەزراندنی پەکەکە و رێکردنەوە بۆ شۆڕشی کوردستان دەکات بە ئاسانی دەبینێت کە بەرەو شۆڕشی ژنان سەرلەنوێ ئەو مێژووەیان نوسیوەتەوە. بەتایبەتی لە رێبازەکانی سەرۆکایەتیدا ژن، پیاو، کۆمەڵگا، کەسایەتی، بەها ئەرێنی و نەرێنییەکان خراونەتەڕوو. شێوازی ژیان، شێوازی بیرکردنەوە وەک بەڵگاندنی ئایدۆلۆژیک وەک پارتیبوون ناودێر کرا، بەڵام ناوەرۆکەکە نەک هەر کادر یاخود راستەوخۆ ئەرکی سەردەم، یانیش بۆ سەرکەوتنی جەنگاوەرانی ئەم پارتە نەبوو. رەنگە بەم جۆرە دەرکەوتبێت، بەڵام لێکۆڵینەوە لە زانستی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی زۆر قووڵ ئەنجامدرا. بەتایبەتی لە ٨٧ بەدواوە لە راڤەکردنی ژندا قووڵبوونەوە هاتە ئاراوە. هەروەها لە چەمکەکانی بەئیرادەبوونی ژنانەوە، تا زانابوون و وشیاری رەگەزی، خۆشەویستی رەگەزی، تێکۆشانی رەگەزی، چەمکەکانی وەک 'دابڕاندن'، 'گۆڕینی پیاو، 'ئازادکردنی بێکۆتایی'، ژنۆلۆژی بە بێ ئەوانە بە شێوەی کتوپڕ دروس نەبووە. دروستبوونی هەر شتێک پێویستی بە ماوەیەکە. هەندێک شت هەیە، بەکۆمەڵ ساز دەبەن. کاتێک یەکتر تەواو دەکەن، دەگۆڕدرێن بۆ شتێکی دیکە. ئەگەر لەو لایەنەوە و هەروەها لە پارێزنامەی ئەسیناوە وردببینەوە لە سەرجەم پارێزنامەکاندا سەرۆکایەتی باس لە گۆڕینی پاڕادیگما دەکات. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پێش پارێزنامەی ئەسیناش، رەنگە بە تەواوەتی ناوەکە پاڕادیگماش نەبووبێت، لە کۆنگرەی ٥ی پەکەکەدا لێپێچینەوەیەکی جددی لەسەر پراتیکی سۆسیالیزم، لەسەر پراتیکی تێکۆشانی نەتەوەکان و لە سەر راستی هەنوکەیی تێکۆشانی ژنان، تێکۆشانی چینایەتی سازکرابوو. بەراستیش ئەو راپۆرتانەی سەرۆکایەتی پێشکەش بە کۆنگرەی کردبوو لەسەرووی پلانسازی سەربازیو  سیاسیەوە گەڕان و پەیجورییەک بوو لەسەر نوێبوونەوەی هۆشمەندی. هەموو ئەمانە لە پارێزنامەکاندا بوونە پاڕادیگما، لە هەموو پارێزنامەکانی (ئەسینا، ئورفا، ئایهم، بەرگریی لە گەلێک، سۆسیۆلۆژیای ئازاد، هەڵسەنگاندنی سەرمایەداری، شارستانیەتی دیموکراتیک و پارێزنامەی ٥ و هتد..) ئێمە هەموو ئەو پارێزنامانە وەک ناوەرۆکی ژنۆلۆژی دادەنێین.

ژنۆلۆژی زانستی ژنە. بۆجی پێویست بە زانستی ژنان هەبوو؟ هێشتاش پێناسەکردنی ژن پێویستییەکە. لە رووی زانست، فەلسەفە، ئایین و میتۆلۆژیاوە لە پێناسەکانی ژناندا بیرکردنەوەی زۆر خراپ هەیە. بۆچی ژنان لەو دۆخەدا کۆیلە یاخود دیلە؟ بۆ ئەوەی خۆی لەوە رزگار بکات و سەرلەنوێ ناسنامەی ژن جێگیر بکاتەوە، پێویستی بە زانستێکی کۆمەڵایەتی هەیە. ژنۆلۆژی چەندە کۆمەڵکوژی ژنان روونبکاتەوە ئەوەندەش درک بە کۆمەڵکوژی کۆمەڵگا دەکرێت. هەم لەو لایەنەوە پێویست بە لێکۆڵینەوە دەکات و هەمیش ئەوەی کە ژنان تەنیا  وەک قوربانی و ستەملێکراو نیشان بدرێن راست نییە، ژنان سەرباری هەموو هێرش و کۆمەڵکوژیەکانیس لەهەموو قۆناغەکانی مێژوودا رۆڵیان هەبووە، بەڵام چ کاتێک زیاتر ئەوە خراوەتەروو؟ زانستەکانی پۆزیتیڤیست و سۆسیۆلۆژی دەڵێن کولتورێکی خوداوەندی هەبووە بەڵام بێ واتا بووە. واتە بەشێوەیەکی سەرەتایی بە شێوەک کلان بووە. ئەو قۆناغە چی بونیات نا باسی ئەوە ناکەن. بە سەریدا باز دەدەن، هەموان مێژوو لە سۆمەرییەکانەوە دەستپێدەکەن. مرۆڤ دەبێت سۆمەر وەک سەرەتای خراپەکارییەکان دەستنیشان بکات. ئەو بەهایە هەتا ئێستاش خۆڕاگری دەکات، وەک چۆن کولتوری خوداوەندەکان شۆڕشی کۆمەڵگای سازکرد، ئامانجی ژنۆلۆژیش ئەوەیە کە بوار بۆ دووەم شۆڕشی ژن برەخسێنێت.

کولتوری نیۆلیتیک و کشتوکاڵ بە گوێرەی سەدەی ٢١، بە گوێرەی ئەم سەردەمەی ئێمەی تێداین، بە گوێرەی تێپەڕاندنی هەموو بەربەستە هزرییەکانە، کاتێک سەرۆکایەتی سۆسیۆلۆژیای ئازادی نوسی و کەوتەبەردەستمان و کاتێک خوێندمانەوە هەموو قالب و چوارچێوەکانی ناو مێشکمان یەک لە دوای یەک رووخان. بەڵێ وەک بیردۆزی رزگاری ژن، تێکۆشانی رەگەزی بنەمایەکی بەهێزبوو، بەڵام هەندێک راوەستەکردنی وردتر و قوڵتر سازبوو. کاتێک زانستی ژن ژنۆلۆژی سازبوو لە سەر ئەوە دەستمان بە گفتوگۆکرد. کاتێک ئەو پارێزنامەیە بۆ ئێمە رەوانە کرا یەک دانەبوو. ئەو شەوە پارێزنامەکەمان لەنێو خۆماندا دابەش کرد و بە دەستنوس لەبرمان گرتەوە. رووبەڕووی ئەندێشەی نوێ بووینەوە، بەراستیش وەک ژیانەوەیەکە. زانست زۆر پەیوەستە بە تێکشانەوە. زانستی پۆزێتیڤیستی زۆر خراپەکارییان لە تێکۆشانی بزوتنەوەکانی ژناندا کردووە. ئەو تیۆریانەی ئێمە بەرەوپێشیان دەبەین کاریگەری دەکەنە سەر مرۆڤە ئاساییەکان و کاریگەریش لەسەر شۆڕشگێڕان و هەموو کەس دادەنێن. لەر ئەوە ژنۆلۆژی هەم زانستی ژیانە، زانستی ژنە، زانستی ژیانی هاوبەشە، زانستی ئازادییە. سۆسیۆلۆژیا تائێستا بێ ژن بوو، لەنێویدا ژن بوونی نەبوو.

رەنگە پەیوەست بە فێربوون و پەروەردەشمان بێت، لەبەر ئەوەی زانستەکانی ئێستا زۆر لە سەرەوە و لە دەرەوەی کۆمەڵگان. زۆر هیرارشیک و پلەبەندیانە لەدەست چەند پیاوێکدان. ئەو کاتەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسی بابەتی ژنۆلۆژی کرد ئێوە تووشی دژواری و تەنگوچەڵەمە نەبوون؟ لەبەر ئەوەی گۆڕانکاری لە پەروەردەدا دژوارە. واتە بەکۆمەڵایەتیکردن و بە ژیانی کردنی زانستەکە چۆن دەبێت، لەو رووەوە رووبەڕووی دژواری بوونەوە؟

لەبارەی ژنۆلۆژییەوە چی دەوترێت، چی دەنوسرێت، هەندێک بەدواداچوونمان بۆکرد. هەندێک وەک فیمینیزمی کوردی پێناسەیان دەکرد، یاخود لەگەڵ فیمینیزمدا بەراوردیان دەکرد. هەمووان هاوڕانین لەگەڵ کولتوری نیۆلیتیک. ژنۆلۆژی زانستێکی نوێتە. بۆ ئەوەی خۆی وەک زانستێک بچەسپێنێت هێشتا کات و خەباتی زۆری پێویستە. بەڵام دەستیپێکردووە. وەک ئەکادیمیاش لە ژێر باڵادەستی و گوشاری پیاودایە. واتە بۆ ئەوەی لەهەموو بوارێکدا گۆڕەپانێک بۆ خۆی بکاتەوە لە ژێر گوشار و دژواریدایە. لەناو ئێمەدا دژواری نەبوو. بە پێچەوانەوە بە دڵخۆشی زۆرەوە پێشوازیمان لێکرد. لە هەموو ئەکادیمیاکان، لە ناو رێکخستندا هەموان دەیانەوێت وانەی ژنۆلۆژی فێرببن. کادرە کوڕەکانیش دەیانەوێت وانەی ژنۆلۆژی فێرببن، خۆی ئەو وانانەش دەوترێنەوە. سەیری کۆمەڵگای کوردمان کرد، هێندەی بزوتنەوەی ژنان تیایدا رێکخستنکراوە، لەوێش وانەی ژنۆلۆژی بە ژنان و هەموو کۆمەڵگا دەوترێتەوە. چاودێری ئەنجامەکانی دەکەین. بەرهەمیش بڵاوکراونەتەوە. لە پلاتفۆرمی ئازاددا ژن و پیاو پێکەوەن. بۆچی بە گەرمی پێشوازی لێدەکەن؟ لەبەر ئەوەی هەموو کەس خۆی تێدا دەبینێتەوە. زانست دوور لە کۆمەڵگا نییە. زانست دەبێت لەناو کۆمەڵگادا بێت و بەرکەوتنی لەگەڵ مرۆڤەکان هەبێت. ئەگەر تۆ نەتوانیت وابکەیت کە لە تۆ بگەن، ئەو کاتە دابڕان دروست دەبێت، مەودا دەکەوێتە نێوانەوە. خۆی لە خۆیدا وەک ئەوەی چینی باڵادەست زانستییان کردووە بە موڵکی خۆیان، زانست و دەسەڵات وەک هێزێک بەڕێوەدەبەن. کۆمەڵگاس وەک ئەوەی نەزان بێت، بەڕێوەی دەبەن، واتە لە ئەنجامدا مامەڵەیەکی جینایەتی دەکرێت. بەرەوپێشبردنی زانستی ژن، وەرچەرخان و شۆڕشێکی هزری دێنێتە ئاراوە. ئەم وێرانکارییە ٥ هەزار ساڵەیە، قاڵبی هزری هەڵەی دروست کردووە. تا لێکۆڵینەوە لەوبارەوە نەکرێت، زانیاری لەبارەیەوە بەدەستنەهێنرێت، هزر و ئەندێشەی راستیش جێگیر نابێت. باشە بەڵام ئەو شێوەی بیرکردنەوەیەی مرۆڤەکان چۆن ساز بووە. بۆ نمونە میتۆلۆژی و ئەفسانەناسی زۆر باش باس لە ژنان ناکات. دەستدرێژییەکانی سەر بەهاکانی ژنان، شێوازی پیاو بە شێوەیەکی میتۆلۆژیک خراوەتەڕوو. لەمەدا راستیەکی شاراوە هەیە.

دەتوانین بڵێن میتۆلۆژیا وەک چاویلکەی مێژووە؟ تێدەگەین کە لە مێژوودا چیی هەبووە.

بەڵێ، ئەو چیرۆکانە لە خۆیانەوە دروست نەبوون. راستیەکی شاراوەن. مرۆڤەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بە شێوەی میتۆلۆژی بیریان کردووەتەوە، بەڕێوەچوون. هەروەها لە لایەنی ئایینیشەوە مۆرکی خۆی لێداوە. تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت تا ئەمڕۆش بەرکارن. زۆر درێژکراوە، زۆر قاڵبی دروست کرد. تەنانەت ئەمڕۆش بەم جۆرەیە. هەموو شتێک وەک وتەی 'ئیلاهی' پێناسە کرا و بەو جۆرە رایانگرت. بەر لە هەموو جۆرە شرۆڤە و بەدواداچوونێک دەگرن. لە فەلسەفەش بڕوانین. شێوەی بیرکردنەوەی فەلسەفەش ژنی زۆر بچوک کردەوە. 'ژن مرۆڤە یان نا، ژن کەمترە لە مرۆڤ، ژن کەم ئاقڵە' ئەوانە هەموو لە رێگەی فەلسەفەوە سازکران. واتە فەلسەفەش رۆڵێکی نەرێنی گێڕا. ئەوەش پێویستی بە سەرراست کردنەوە هەیە. لەبەر ئەوەی میتۆلۆژی، ئایین، فەلسەفە بەرجستە نین ئەوانە خۆیان لە زانست دابڕی، بەڵام زانستیش هەموو شتێکی بە پۆزیتیڤیستیانە گرتەدەست. واتە ئەگەر 'هەبێت'، 'دەیبینم'، 'بەرجستە دەبێت' بە بێ ئەوەی مێژووی ئەوەی گرنگ بێت وەک ئۆبژە دەیگرنەدەست. خۆی لە خۆیدا زانستی پۆزێتیڤیستیش ژن وەک ئۆبژە دادەنێت و هیچ بەهایەک بۆ ژن دانەناوە، تا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکات.

شێواز و رێبازەکانی ژنۆلۆژی بۆ گەیشتن بە راستی کامانەن؟

ژنۆلۆژی لێکۆڵینەوە لەو چوار بەشەی هزر دەکات. هەڵبەت ژنۆلۆژی پەیوەندی بە فەلسەفەوە هەیە. واتە ئەوانەی لە بوارێکی خراپدا فەلسەفەیان بە کارهێناوە فەیلەسوفەکان بوون، بەڵام ئایا ئامانجی فەلسەفە چییە؟ لە رووی هزری و رۆحیەوە، گەڕان بە دوای راستیدا، خۆگەیاندنە بە راستی. شێوازەکە پەیجورییە. واتە پەیوەندی ئەو بە ژنۆلۆژی و سۆسیۆلۆژیەوە گرنگە. بەڵام ئاشکراکردنی ئەو فەیلەسوفانەی لە رێگەیانەوە ئەقڵیەتی کۆمەڵگا بەڕێوەبرا و داڕێژرا، پێویستە. واتە ئێمە چوار شێوەی زانستمان بە بنەما گرتووە، هەڵە و راستەکانیانمان لەیەک جیاکردووەتەوە، راستەکەمان بۆ خۆمان کردووە بە میراتی بنچینەیی، ئەوەش گرنگە.لێرەدا مامەڵەیەکی پارادیگمایی گرنگە. هەر زانستێک پشت بە پارادیگمایەک دەبەستێک. وەک دەوترێت 'زانست بێلایەنە' راست نییە. زانست بێلایەن نییە. زانست تائێستا لایەنگری دەسەڵاتداران بووە. لەبەر ئەوەی نەک لەسەر ئامراز و کەرستەکان هەموو شتێک وەک ئۆبژە دەخاتە ژێر لێکۆڵینەوەوە. کاتێک بابەتەکە مرۆڤ بێت بە ئەقڵیەتی خۆیەوە شرۆڤەی دەکات. بەتایبەتی لە رێگەی زانستی کۆمەڵایەتی بە ئەقڵیەتی خۆیەوە راڤەی دەکات. ئەو پاڕادیگمایەی کە رێگە لەبەردەم ژنۆلۆژی دەکاتەوە پارادیگمای 'دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنە'. ژنۆلۆژی وەک هەبوون ژن بە بنەما دەگرێت و راوەستەی لەسەر دەکات. لە بەر ئەوەش زانسی ژنە. کۆمەڵگای ئەخلاقی – سیاسی جۆن دەتوانێت زیندوو بێت؟ لە خۆیەوە زیندوو دەبێتەوە؟ نا. چەندە ژن زیندوو بێت، لە ئاستی خوداوەندەکاندا بە پیرۆز دەبینران و لە مێژوودا رۆڵی یەکەمیان دەگێڕا. شۆڕشێکی هزریان هێنایە ئاراوە، ئێستا سەرلەنوێ پێویستی بە شۆڕشی دووەم هەیە.

پەیوەندی ژنۆلۆژی لەگەڵ سۆسیۆلۆژیای ئازادی چۆنە؟

خۆی لە خۆیدا ژنۆلۆژی سۆسیۆلۆژیای و کۆمەڵناسییە. بەڵام ژن لە چەق و ناوەند دادەنێت و لە دەستڕۆیشتووییەوە تا ئابووری و ئیکۆلۆژی هەمووشتێک هەڵدەسەنگێنێت. دەستەواژە، چەمکە بەکارهاتووەکان، دیموکراسی، سیاسەت هەموو شتێک سەرلەنوێ لەناو ژناندا جێگیرکردنەوە تەنیا لە رێگەی ژنۆلۆژیەوە مسۆگەر دەبێت. هەڵبەتە سۆسیۆلۆژیا خۆی لە خۆیدا زانستی سەرەکیە. هەموو زانستەکان پشت بە سۆسیۆلۆژیا دەبەستن. نەک هەر ئێمە کەسانی ئەکادیمیش کە لێکۆڵینەوە دەکەن وادەڵێن. لەبەر ئەوەی راوەستە لەسەر کۆمەڵگا دەکات سۆسیۆلۆژیایە. ئەوانەی خەباتی ژنۆلۆژی دەکەن زیاتر ئەوە رەچاو دەکەن. ئێمەش وەک پاژک ئەوە بەهەند وەردەگرین. لەنێوان ئایدۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیادا مەودا نەماوە. لە سەدەی ٢٠دا هەموو کەس دەیانگوت ماوەی ئایدۆلۆژیاکان بەسەرچووە. سەرۆکایەتیش وتی، "مەودای نێوان سۆسیۆلۆژیا و ئایدۆلۆژیا کەمبووە". واتە یەک نکۆڵی لە هەموو شتێک دەکات، بەڵام ئایدۆلۆژیا بەرکارە. ئەوەندە پێچەوانەی دەکاتەوە. سەرۆکایەتیش دەڵێت :"هەر بیردۆزیەک بە بێ سۆسیۆلۆژیا خۆی بەڕێوەببات ناتوانێت سەربکەوێت، ناتوانێت خۆی بگەیەنێتە ئامانجەکانی. هەڵبەت رەنگە لە بەرنامەی تۆدا بنەما و دەستنیشانکردنەکانی تۆ بوونیان هەبێت. بەڵام بۆ ئەوەی لە ژێر ناوی سۆسیالیزم یان ئازادیدا نەبنە دۆگما، بۆ ئەوەی بوت بۆخۆت سازنەکەیت، دەبێت لە قۆناغێکی نوێدا ئەوانە رەچاو بکەیت و راوەستەیان لەسەر بکەیت، لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکە و هێڵی تێکۆشانی خۆی دیاری بکە. بەرەوپشچوونی ژنۆلۆژی هەم وەک ئایدۆلۆژیک و هەم وەک پراتیک و هەمیش وەک سیاسی هێز بە پاژک دەبەخشێت. هەڵبەت ژنۆلۆژی بەرژەوەندی ژن، ئازادی ژن و ژیان بە بنەما دەگرێت. ئێمەش لە سەر بیردۆزی رزگاری ژن خەبات دەکەین. ئێمە لە تیۆری رزگاری ژنەوە دەستمان پێکرد و ئێستاش تێکۆشانمان لەسەر ئەوە بەڕێوەدەبەین. دەڵێن ئێمە هەموو میراتی تێکۆشانی ژنانی جیهان بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین. هەڵبەتە ژنانی ئەکادیمیک، نوسەر، فەیلەسوف هەن. ئەوانیش تیۆری فیمینیزمیان زۆر بەهێز کردووە. هەمیش خاوەندارییان لەو میراتە کردووە و هەمیش خاوەندارییان لە نیۆلیتیک کردووە ئەوەش بۆ ئێمە و بۆ ژنۆلۆژی بنەمایە.

دەتوانین بەم جۆرە بڵێین، بۆ ئەوەی لە بوار و پانتایی زانستدا نوێبوونەوە ساز بکرێت پێویستی بە روانینێکی ژنۆلۆژیانە هەیە. چ بواری سۆسیۆلۆژی، ئارکۆلۆژی کەرتەکانی تەندروستی، لە بیرکاری و هەمووشتێکدا روانینێکی ژنۆلۆژیک پێویستە. گەیشتینە کۆتایی بەرنامەکەمان. ئەگر شتێک مابێت فەرموون بیڵێن..

بەڵێ، ئامانجی ژنۆلۆژی چارەسەرکردنی کێشەکانی سەدەی ٢١ە. لە سەدەی ٢١دا لە هەموو شوێنێک هاواری ژنان، بزوتنەوەی ژنان بوونی هەیە. بەو رادەیە توندوتیژی شەڕی جیهانی سێهەم بەڕێوەدەچێت. ژن چی بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت، بەراستیش دەرفەت و توانای شۆڕشی ژن هەیە یان نا، هەڵبەت ژنۆلۆژی قسەی لەسەر هەموو ئەمانە دەبێت. ئێمە دەتوانین وەک پاژک لە بەرنامەیەکی دیکەدا لەسەر بابەتی سەدەی ٢١، چیمان پێدەڵێت، دەرفەتەکانی شۆڕش هەیە یان نییە راوەستە بکەین. بە دڵنیاییەوە ژنۆلۆژی وەڵامی ئەوانە دەداتەوە. بەڵام ئێمە دەتوانین وەک پارتێکی پێشەنگ راوەستە لەسەر ئەوە بکەین. جارێکی دیکە دەڵێن بڕوای هەموو ژنان، خۆشەویست ژنان ژنۆلۆژییە. هەموو ژنێک لەم زانستەدا جێگەی خۆی دەگرێت. ئێمەش لەو بڕوایەداین ژنۆلۆژی بە هێزێکی زۆر گەورەوە لەم سەدەیەدا رۆڵی خۆی دەگێڕێت.

هـ . ب