ڤیان؛ دەنگێک لە بەرانبەر بێدەنگی
ڤیان... سیمبوڵی دڵسۆزی و تێکۆشان دژی بێدەنگی... ئازادیخوازێک کە باڵندەی پەپولەی لە پەڕی ئازادی درووستکراو دەدات بە خەونی منداڵانی کوردستان. ناوی ڤیانی بۆخی هەڵبژارد، ڤیان ناوی 'ئیرادە و ژیانە'.
ڤیان... سیمبوڵی دڵسۆزی و تێکۆشان دژی بێدەنگی... ئازادیخوازێک کە باڵندەی پەپولەی لە پەڕی ئازادی درووستکراو دەدات بە خەونی منداڵانی کوردستان. ناوی ڤیانی بۆخی هەڵبژارد، ڤیان ناوی 'ئیرادە و ژیانە'.
هاوڕێ ڤیان سۆران بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەر ئاپۆ، لە ٢ی شووباتی ٢٠٠٦دا لەسەر لوتکەی چیا ئازادەکانی کوردستاندا گڕی لە جەستەی خۆی بەردا. ڤیان بەو تێکۆشانەی کە لە هێڵێ ئازادی ژناندا پەرەی پێدا بووە پێشەنگ بۆ تەواوی ژنانی شۆڕگێڕ و ئازادیخواز.
ڤیان سیمبوڵی ئازادییە کە بە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەبەخشرێتە گەلی دێرینی میزۆپۆتامیا. ڤیان ستران و چیرۆکی جوانە کە لە هەموو ئەو هەڵبەستاندایە بە پیرۆزیی هەڵکۆڵراوییەوە بە خاکی کوردستانەوە ڕازێندراوەتەوە. ڤیان ئەڤینداری چوار پارچەی کوردستان و گەلانە.
ڤیان سوێندی تۆڵەکردنەوەیە؛ لە هەر وشەیەکییدا هەموو هەستەکان دەجوڵێنێ، ڕوح و وەڵامێکی توندە لە بەرانبەر بێدەنگی و گۆشەگیرییدا.
بۆیە ڤیان دەیگوت، "گڕکانەکانیش لە کاتی تەقینەوەیاندا دەزانن بە چی جۆرێک، لە چی جێگەیەک توڕەی خۆیان دەرخەن، سزای کەسانی ڕووڕەش و بێ وەفا بدەن."
مانگی شوبات کە بە هەموو هەورە ڕەشەکانییەوە ئاسمانی داپۆشیبوو، بە هۆی ئەو چالاکییەکی ڤیان ئەنجامیدا، بە هاوارێک کە لە هەموو خاکدا دەنگی دایەوە، هاوارێک کە هەموو هەورە تاریکەکانی ڕواندەوە و ڕووناکی گەڕاندەوە بۆ ئاسمان.
ڤیان لە نێو ژیانی هەرە بەرزی چیاکاندا کە ڕۆژانە سات بە سات بۆ مرۆڤایەتی بەرهەمداری دەکەن، بۆئەوەی ببێتە وەڵامێکی تۆکمە و هەموو سات و کاتێک ببێتە ئاڵا و لە دەسی شەڕڤان و بەخۆدەرانی ئاپۆییدا بێت، ئەمەی گوتووە، "وەک منداڵێکی سروشت و پارچەیەکی بچووک لە گەردوون، دەڵێم؛ دەبێت یاسا و پێوانەکانی ژیانێکی پیرۆز پێکبهێنم، مانا ببەخشمە ژیان. لەوباوەڕەدام وەک دارێکی بەرهەمداری میوە، کاتی ئەوە هاتووە بەرهەمەکەم ببەخشمە گەلی ئەشکەنجەدراوم، ببمە هیوایەک بۆ ئەو منداڵانەی کە خەون و هیوایان سەرکوت کراوە. گەر بە کەمیش بێت، دەمەوێت ببمە ئەتۆمێک و مۆلیکولەکان بەکاربهێنم بۆ پێشخستنی ئازادی ژنانی ستەمەلێکراو. زۆر گرنگە ببمە مۆمێک لە مۆمەکانی دەرووبەری دورگەی ئیمراڵیدا. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ببمە وەڵامێک بۆ دەوڵەتانی دەسەڵاتدار، زاڵم و زۆردارە درۆزنەکان. بۆ ئەمەش شەوی ١٥ی شوبات دەکەمە شەوی تۆڵەکرنەوە و سزادانیان و وەک گڕکانێک نەفرەتی توڕەیی دڵم دەردەپەڕێنم."
ڤیان بووە ڕووناکی... بووە هاواری ئازادی ملکەچ نەکراو. پێشەنگێک بۆ هەموو جوانییەکانی جیهان. پێشەنگێکە کە لەدژی هەموو فەرمانڕەوا ناحەزەکان ڕاپەڕی، تەخت و تاجییانی ڕووخاند.
ڤیان... سیمبوڵی دڵسۆزی و تێکۆشان دژی بێدەنگی... ئازادیخوازێک کە باڵندەی پەپولەی لە پەڕی ئازادی درووستکراو دەدات بە خەونی منداڵانی کوردستان. ناوی ڤیانی بۆخی هەڵبژارد، ڤیان ناوی 'ئیرادە و ژیانە'.
لەمڕۆدا لە کوردستان بە سەدان منداڵی کوردستان کە ناوی 'ڤیان'یان لێ نرێنراوە، لە نێو جوانی خەندەی ڤیان و حەسەرەتەکانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ گەورە دەبن. ئەوان بە تامەزرۆی لە ئامێزگرتنی ڕێبەر بە هەستەکانی ڤیانەوە ژیانێکی بە شکۆ، لە هەموو ساتەکانی ژیانیاندا دەژین...
وەک ئەو گوتنەی ڤیان بۆ ڕێبەرێتی؛ "لە کۆتاییدا سڵاو، خۆشەویستی و تامەزرۆی خۆمتان پێشکەش دەکەم کە جارێکی دیکە بتبینمەوە. ڕێبەرم بیرت نەچێت بیرتان دەکەم، زۆر بیرتان دەکەم..."