'شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت'
حەنیفە ئاسڵانی ٨٢ ساڵ کە سەرەڕای تەمەن و نەخۆشی ٣ ساڵ زیندانی کرابوو، هەفتەی ڕابردوو ئازاد کرا و ڕایگەیاند: "شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت."
حەنیفە ئاسڵانی ٨٢ ساڵ کە سەرەڕای تەمەن و نەخۆشی ٣ ساڵ زیندانی کرابوو، هەفتەی ڕابردوو ئازاد کرا و ڕایگەیاند: "شوێنی دایکان زیندان نییە، دایک ئاشتیی دەوێت."
حەنیفە ئاسڵان لەبەر ئەوەی دایکی ئاشتیی بوو، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ٨٢ ساڵ بوو و چەندین نەخۆشی هەیە، ٣ ساڵ زیندانی کرا. حەنیفە دوای ئازادبوونی گوتی: "زیندان دۆزەخی جیهانە. ٣ ساڵ لەوێ مامەوە. لەوێ زیندانی نەخۆش زۆرهەیە، هەروەها مرۆڤی بێتاوان زۆرە. دەبێت ئازاد بکرێن".
دایکی ئاشتیی حەنیفە ئاسڵان، لەبەر تێکۆشانی ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی کرا. دوای ئەوەی ماوەیەک لە زیندان مایەوە ئازاد کرا، بەڵام ساڵی ٢٠٢٢ لە تەمەنی ٨٢ ساڵی خرایەوە زیندان. ماوەی ٣ سال زیندانی کرا. حەنیفە ئاسڵان هەفتەی پێشوو لە زیندان ئازاد کرا و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
حەنیفە ئاسڵان گوتی: "لەبەر ئەوەی تەنها وتم با ئاشتیی دروست بێت، با دایکان نەگرین، سزای زیندانی کردن درام. لەگەڵ ئەوەی بێتاوانبووم ساڵانێک لە زیندان مامەوە. ڕۆژانێکی سەختم تێپەڕاند. تاوانم تەنها ئەوە بوو کە دایکی ئاشتیی بووم. شوێنی دایکان زیندان نییە. ٣ ساڵی زیندانم بە نەجۆشی شەکرە و تێکۆشان بەرێوەبرد. با کەس نەچێتە زیندان".
'با هەموو زیندانیان ئازاد بن'
لە کۆتایی قسەکانییدا حەنیفە ئاسڵان گوتی: "با هەموو مرۆڤەکان ئازاد بن. زیندان دۆزەخی جیهانە. لەوێدا زیندانی نەخۆش هەیە، با هەموو زیندانیانی نەخۆش و هەموو زیندانیانی تر ئازاد بکرێن".